لێپرسینەوەو سەرپێچییەكان بەردەوامن قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮: ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكەین و چەندین كەس سزادراون

0
546

خەبات‮: ‬فاتیح بەرزنجی
بەقسەی‮ ‬قائیمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕۆژانە تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕی‮ ‬سەر بەقایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر خەریكی‮ ‬پشكنین و بەدواداچوونن بۆ شوێنە گشتیەكان و خواردنگەو كۆگاكانی‮ ‬خۆراك و دەرمان و سەمونخانەكان،‮ ‬بەڵام هاووڵاتیان باس لەوە دەكەن كە هێشتا لە زۆر شوێن خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو و كوالیتی‮ ‬نزم زۆرە‮.‬ هاووڵاتیان‮: ‬بەدواداچوون بۆ سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان زۆر گرنگە مام قادر لەگەڕەكی‮ ‬94ی‮ ‬باداوە گوتی‮: ‬لەڕێگەی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندنەوە كارو چالاكیەكانی‮ ‬تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین دەبینین و داوایان لێ دەكەم كە سەردانی‮ ‬گەڕەكە دوورەكان و شوێنە میللیەكانیش بكات تا لەنزیكەوە ئاگاداری‮ ‬نرخەكان و خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو بێت‮. ‬شێرزاد‮ ‬ڕەسوڵ لەهەمان گەڕەك گوتی‮: ‬پێویستە تیمەكانی‮ ‬سەربە قایمقامیەتی‮ ‬هەولێر سەردانی‮ ‬هەموو گەڕەكەكان بكات و سزای‮ ‬هەموو ئەو دوكاندارو خاوەنی‮ ‬شوێنە گشتیەكان بدات كە پابەندی‮ ‬مەرج و‮ ‬ڕێنماییەكان نابن و داوا لە لیژنەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ سكاڵاو گلەیی‮ ‬هاووڵاتیان بكەن‮.‬ ساڵح كاكل لەگەڕەكی‮ ‬گەلاوێژ گوتی‮: ‬داوا لەتیمەكان دەكەم كە سەردانی‮ ‬قەزا و ناحیەكانیش بكات و بەدواداچوون بۆ شوێنە دوورەكانیش بكات بۆ ئەوەی‮ ‬دوكاندارو خاوەنی‮ ‬مۆڵ و سوپەر ماركێتەكانی‮ ‬ئەو شوێنانەش بزانن كە تیمەكانی‮ ‬بەدواداچوون و پشكنین‮ ‬دەگاتە هەموو شوێنێك،‮ ‬چونكە هێشتا خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو زۆرە و بەشێكیش لەو خۆراكانە كوالیتیان زۆر نزمە‮.‬ نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر بۆ خەبات گوتی‮: ‬جگە لەوەی‮ ‬كە تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬كاری‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خۆیان دەكەن بۆبازاڕو شوێنە گشتیەكان و خواردنگەكان بەهاوكاری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و ڤێتەرنەری‮ ‬و نوێنەری‮ ‬چاودێری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬گەڕەكەكان و هۆبەی‮ ‬ئابووری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر سەردانی‮ ‬هەموو ئەو شوێنانە دەكەن و لەنزیكەوە سەیری‮ ‬كەل و پەلەكان و خۆراكەكان و ماوەی‮ ‬بەسەرچوونی‮ ‬خۆراكەكان دەكەن ولەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر سەرپێچیەك دەست بەسەر كاڵاكان دادەگرن و كاردانەوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەرامبەر خاوەنی‮ ‬ئەو شوێنانە دەكرێت كە سەرپێچی‮ ‬كردووە هاووڵاتیانیش دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن و گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬خۆیان بگەیەننە تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین تا كارلەسەر بابەتەكاندا بكەن و‮ ‬ڕۆژانە تیمەكانمان بەدواداچوون بۆ سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان دەكەن و هەر هاووڵاتیەك ئەگەر سكاڵای‮ ‬هەبوو‮ ‬ڕاستەوخۆ دەتوانێ پەیوەندی‮ ‬بە تیمەكانەوە بكات‮ ‬یاخود‮ ‬ڕاستەوخۆ سەردانی‮ ‬ئێمە بكات تا لەخزمەتی‮ ‬دابین و لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر سەرپێچیەك لەهەر شوێنێك ئەوا چاوپۆشی‮ ‬لەهیچ كەس ناكەین و بەپێی‮ ‬یاسا مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكەین‮.‬ قائیمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گوتیشی‮: ‬ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەكەین وەك كێشەی‮ ‬غاز كە ئێستا‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم خەریكی‮ ‬چارەسەركردنیەتی‮ ‬ئەمەو چەندین كێشەی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاووڵاتیان‮.‬ دواتر قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬تیمەكانی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬جگە لەناو شار سەردانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬شاریش دەكەن ئەوەتا سەردانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەیان كردو پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ ژمارەیەك خواردنگەو كافتریا ئەنجامداو‮ ‬4شوێنیان داخست لەبەر هەبوونی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬و پابەندنەبوونیان بە مەرج و‮ ‬ڕێنماییەكان و هەرلەلایەن تیمەكانی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەست بەسەر زیاتر لە سێ تەن هێلكەی‮ ‬قاچاغ‮ ‬لە بازگەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سەلاحەدین‮- ‬كۆڕێ داگیرا كە ئەو هێلكەیە بەشێوەی‮ ‬نایاسایی‮ ‬هێنرابوو دواتر هەرلەچوارچێوەی‮ ‬كارەكانیان لە سنوری‮ ‬شارەوانی‮ ‬چوار لەسەر شەقامی‮ ‬40 ‮ ‬مەتری‮ ‬تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین توانیان بەدواداچوون بۆ‮ ‬18 ‮ ‬شوێن بكەن كە بریتی‮ ‬بوو لە كافتریاو‮ ‬ماركێت و خواردنگەو شیرنەمەنی‮ ‬و شوێنی‮ ‬چەرەزات و ئەو شوێنانەی‮ ‬كە سەرپێچیان هەبوو‮ ‬یاخود پابەندی‮ ‬ڕێنماییەكان نەبوون كاردانەوەی‮ ‬یاساییان لەگەڵدا كراو هەرلەلایەن تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬جۆری‮ ‬دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێرو بەشی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەڵمەتێكی‮ ‬فراوانیان بۆ زیاتر لە‮ ‬25 ‮ ‬شوێنی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬دەرمانی‮ ‬گیایی‮ ‬ئەنجامداو چەندین شوێن داخران شایانی‮ ‬باسە لەكاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬كردنی‮ ‬تیمەكانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬و لەكاتی‮ ‬هەبوونی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬لە هەرشوێنێك چاوپۆشی‮ ‬لەهیچ كەس ناكرێت‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…