سەلامعەبدوڵڵا

تەعریب،جارێكی تر، لە كەركووك و دەوروبەری، بەترسناكترین شێوە بەردەوامە، چونكە ئەمجارەهەم حكوومەت و هەم عەرەبی هاوردە و ناهاوردەش خۆیان بەسەركەوتوو دەزانن و وەكپاداشتی سەركەوتن سەیری دۆخی بەردەوام بوونی تەعریب دەكەن.

سەدامو رژێمەكانی پێشوو هەوڵی خۆیاندا بۆ تەعریبی كەركووك و دەوروبەری، چونكە دەویسترابەگۆڕینی دیموگرافیا كەركووك بعەرەبێنرێت و كورد وەك كەمایەتی نیشان بدرێ، دیارەهیچ حسابێكیش بۆ توركمان نەدەكرا، چونكە حكوومەتی ئەوسای عێراق بەهیچ شێوەیەك دانیبەتوركمانەكاندا نەدەدەنا و بەعەرەبیان لەقەڵەم دەدان.

پاشرووخانی رژێم و بەشداری كورد لەحكوومەت لە بەغدا، كورد چاوەڕوانی زۆری لەحكوومەتی نوێهەبوو كە بتوانێت بەزوویی ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی لە كورد كرابوو بەیاسا كۆتایی پێبهێنێتو ماف بگەڕێنێتەوە بۆ بەرەی مافخوراوان و لەوپێناوەشدا بەپێی دەستووری نوێی عێراقیكۆمەڵێك خاڵ و بڕگە بۆ چارەسەری ئەوكێشەیە دەستنیشان كرا، بەڵام هەر زوو دەركەوتكە ئەمانیش لەسەر هەمان رێچكە دەڕۆن و بەردەوامی بەتەعریب و گۆڕینی دیموگرافیادەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەر نەیانتوانی، هەرچەند ڕێگرییەكی سەختیان لەجێبەجێكردنی بڕگەكانیدەستوور داناو لەمپەریان خستە بەردەم، بەڵام نەیاندەتوانی بەردەوامی بەتەعریب بدەن.

لەشانزەیئۆكتۆبەرەوە حكوومەتی عێراقی وەك سەركەوتووی جەنگ مامەڵە لەگەڵ دۆخی كەركووكدادەكات، هەر بەدانانی بریكاری پارێزگارو پێدانی هەموو دەسەڵاتەكانی پارێزگار كەئێستا بەئارەزووی خۆی دژی كورد بەكاری دەهێنێت تا گێڕانەوەی هەموو عەرەبەهاوردەكان كە قەرەبووش كراونەتەوە و تا دەگاتە دەركردنی كورد لەگوندەكان وزێدی خۆیانتا ئەوەی كە بەفەرمانی بریكاری پارێزگار ئێستا هیچ یارمەتیەك بەكوردانی ئەو ناوچەكوردیانە نادرێ، سەرباری ئەوەش حكوومەت سەبارەت بەپێدانی پێداویستی كشتوكاڵبەهەموو شێوەیەك پشتگوێیان دەخات، ئەویش هەر لەبەر ئەوەی نەتوانن زەویەكانیانبەكاربهێنن و لەمەودوا چۆڵی بكەن.

ئێستابەسەدان هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی كورد لەژێر مەترسی لە ناوچووندایە كەدەبێتەمایەی ئاوارەبوونی تێكڕا خەڵكەكەی.

رژێمیسەدام ملیۆنێك دۆنم زەوی كوردی لە كەركووك زەوتكرد و بەخشیی بە عەرەبی هاوردە، ئێستاپارێزگاری بەوەكالەت لەكەركووك پەیوەندی بەسەرەكهۆزە عەرەبیە هاوردەكراوەكانەوەدەكات  كە بگەڕێنەوە سەر -بەحساب- زەوییەكانیانو بەوپێیەش كورد جارێكی تر لەزێدی خۆی ئاوارەبكرێ، ئەمەش یەكێكە لە »خێر و بێری« شانزەیئۆكتۆبەر كە داڕێژەران و  و پشتیوانان وبێدەنگەكانی نێو خۆیان هەموو ئەو ماڵوێرانییە دەگۆڕنەوە بەتەنها پارێزگارێك كەسەربەخۆیان بێت و هیچی تر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…