سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى بابه‌تێك له‌ هه‌فته‌نامه‌ى “رووداو”دا، كه‌ تێيدا ناوى حاكم قادر كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى شاندى دانووستانكارى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان هێنراوه‌، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ لێدوانه‌كه‌دا هاتووه‌: رایدەگەینین، کە ئەو بابەتە و هەفتەنامەکە دوور و نزیک پەیوەندیان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە.

ده‌قى لێدوانه‌كه‌

لە ژمارە 540ی رۆژی 28ی 1ی 2019ی  هەفتەنامەی رووداو، بابەتیک لە لاپەڕە (4 و 5 )دا بڵاوکراوەتەوە و بەداخەوە ناوی بەڕێز (حاکم قادر) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێنراوە. لێرەوە رایدەگەینین، کە ئەو بابەتە و هەفتەنامەکە دوور و نزیک پەیوەندیان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

29ی1ی2019 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی دهۆك ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا پێشێلی مافه‌كانیان كرابێت

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “كو…