لیڤه‌رپوول پێویستی به‌ 6خاڵە بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌

0
120

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌كانی ئینگلیزی خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی پریمه‌رلیگ كه‌ له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌ ركابه‌رییه‌كانیان ده‌چنه‌وه‌ بواری جێبه‌جێكردن، له‌كاتێكدا یانه‌ی لیڤه‌رپوول ته‌نها 6خاڵی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌دوای 30ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خولی پریمه‌رلیگ به‌رز بكاته‌وه‌. لیڤه‌رپوول ده‌توانێت به‌سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئیڤرتۆن له‌یه‌كه‌مین یاری له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ، به‌مه‌رجێك یانه‌ی مان سیتی له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر ئارسناڵ بدۆڕێت.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی یاری نێوان ئیڤرتۆن و لیڤه‌رپوول له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌كاتژمێر 9ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت” به‌ڵام یه‌كگرووی پریمه‌رلیگ هێشتا خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌ ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر چ یاریگایه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نازانرێت له‌سه‌ر یاریگای گۆدیسۆن پارك ده‌بێت، كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌ ده‌ترسن هانده‌رانی لیڤه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌رگای یاریگا كۆببنه‌وه‌، له‌كاتێكدا هانده‌رانی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تیپه‌كه‌یان ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئینگلیزی.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…