لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەکە، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان دەروازەکانی هەرێم و تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەکرێتەوە.

هەروەها، هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەەغەکراوە.

لیژنەکە بڕیاریداوە، هەر کەسێک داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە ئەنجام بدات، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

هەروەها هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت، بە بڕی بیست هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێت شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان رەچاوی رێنماییەکان ببن دەنا سزا دەدرێن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…