خەبات: پەریهان عومەر:- لینا سالار راھێنەری لەشجوانی ماوەی چوار ساڵە لە بواری لەشجوانی و ڕاهێنانەکانی سویدی و ئایرۆبیک و زومبا، خزمەت دەکات، بەشداری کردووە لە پاڵەوانێتی پێنج پرێس لەسەر ئاستی کوردستان، تیایدا پلەی سێیەمی بەدەست ھێناوە.

خاتوو لینا لە لێدوانێکدا بۆ خەبات باس لە بواری لەشجوانی دەکات لە سەردەمی کۆرۆنا و گوتی: ھۆڵەکانی وەرزشی لەسەردەمی کۆرۆنادا لە ئاستێکی باشدایە، خەڵکێکی زۆر بۆ وەرزشی جەستەیی رووی تێ دەکەن و بەردەوام لە بەرەو پێش چوندایە.

سەبارەت بەوەی ئایا هۆڵەکەتان بۆ ئافرەت و پیاوانیش کراوە دەبێت، لەو بارەیەوە گوتی: نەخێر دەتوانین بڵێین بۆ ھەر دووکیەتی بەڵام بەھۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەندێک لە خانمان دەترسن وە ھەندێکیش بۆ بەھێزی بەرگری لەشی بەردەوام ڕاهێنان دەکەن و یاری لەشجوانی تەنیا بۆ کێش دابەزاندن نییە بەڵکو بۆ سەرخستنی کێشیش زۆرێک لە خانمان رووی تێدەکەن.

خاتوو لینا لەکۆتایدا گوتی: ئەوەی پێویست بکات کۆرسی بۆ دادەنرێت و بە پێی لەشی کەسەکە دەگۆڕێت، رۆژانە لە ژێر سەرپەشتی خۆم ‌دا دەبێت تا بە تەواوەتی یارییەکان بکات، بێ ھەڵە، ئەوەی پێویست بێت بۆ لەشی دەیکات، بۆ ئەوەی بە رێگایەکی تەندروست و ئامانجی خۆی بگات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…