وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3404 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2020-9-1 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 3404 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3871 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 81  تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7123 كه‌س.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گه‌یشته‌ 238338 کەس، 180473 کەس چاکبوونەتەوە، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 75.7  % .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ ب…