وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: 4894 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 68 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌‌ 8-9-2020  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4894  كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌ لە (24) کاتژمێری رابردوودا 3465 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 68 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 7657 كه‌س.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ده‌ڵێت: كۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 269578 كەس و 206324 تووشبوو چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی (د.ڕۆژ نووری شاوێس) وە

  ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروست…