له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 15 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

0
137

به‌ گوێره‌ی دوایین ئامار كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 15 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

پێگه‌ی (Worldometers) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌جیهاندا، بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تا كاتژمێر شه‌شی ئه‌م به‌یانییه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 15 ملیۆن و 100 هه‌زار حاڵه‌ت.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا  615 هه‌زار حاڵه‌تی  گیان له‌ده‌ستدان به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌و 9 ملیۆن و 116 هه‌زار حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هاوكات پێگه‌كه‌ تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تا 18ی ئه‌م مانگه‌،‌ كۆی تووشبووان 14 ملیۆن كه‌س بووه‌،به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا، یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكوومەت راده‌گیرێت

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێ…