له‌ سه‌رتاسه‌ری جیھان، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هۆبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، ٢٣ ملیۆن و ٨١٨ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری “Worldometer” كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، ٨١٧ هه‌زار و ٩٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٢٣ ملیۆن و ٨١٨ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س، ١٦ ملیۆن و ٣٦٣ هه‌زار و ١٧٨ تووشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستادا، شه‌ش ملیۆن و ٦٣٨ هه‌زار و ١٨٢ كه‌س له‌ جیهاندا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌ په‌تاكه‌‌ تۆماركردووه‌ كه‌ تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ٩١٥ هه‌زار و ٦٣٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٨١ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی تۆماركردووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…