به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ غازی چه‌مچه‌ماڵ به‌رێژه‌یه‌كی پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز به‌ كوردستان24ی راگه‌یاندووه‌: چه‌ند رۆژێكه‌ بڕی پێویستی بوتڵی غاز نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست بریكاره‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و بڕی پێویست گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست بریكاره‌كان.

ده‌شڵێت: به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و ئه‌و كێشانه‌وه‌، نرخی غاز گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ 6 هه‌زار و 500 دراوه‌ به‌ بریكاره‌كان. ئه‌وانه‌شی به‌ گران ده‌یفرۆشن به‌شێك له‌ بازرگانه‌كانی كۆڵانن.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو و له‌ هه‌ندێك شوێنی شاری هه‌ولێر، یه‌ك بوتڵی غاز نرخی گه‌یشته‌ 15 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…