خەبات‮: ‬رانیار دڵشاد
كردنەوەی‮ ‬مەرزی‮ ‬رەسمی‮ ‬لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬یەكێكە لەو كارانەی‮ ‬بە لای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬بە ئەرك و كارێكی‮ ‬گرنگ دادەندرێت،‮ ‬چونكە رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬ئابووریی‮ ‬كوردستان دەبێت‮.

‮ ‬بەمدواییە بە رێككەوتنی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا‮ ‬مەرزی‮ ‬سێیەم لە گوندی‮ ‬زێتێ‮‬ی‮ ‬سەر بە قەزای‮ ‬مێرگەسۆر كرایەوە،‮ ‬كە ئێستا كار لە دروستكردنی‮ ‬رێگا و كۆمەڵگەی‮ ‬دەروازەكە و دابینكردنی‮ ‬پێداویستیی‮ ‬پێویست دەكرێت،‮ ‬ئەمەش لە رووی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانییەوە،‮ ‬ئاسانكارییەكی‮ ‬زۆر بۆ خاوەنكارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە،‮ ‬ناوچەكە دەبووژێنێتەوە و هەلی‮ ‬كار بۆ ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتییان دابیندەكات،‮ ‬بە كردنەوەی‮ ‬ئەو مەرزەش گوندەكانی‮ ‬ئەو ناوچەیەش ئاوەدانییەكی‮ ‬تەواو بەخۆیانەوە دەبینن‮.‬

 كۆڤان ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێروان

لە بارەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا لەسەر كردنەوەی‮ ‬مەرزی‮ ‬زێتێ،‮ ‬كۆڤان رەشید شێروانی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬شێروان،‮ ‬سەر بە قەزای‮ ‬مێرگەسۆر بۆ خەبات گوتی‮: ‬گرنگیدان بە ژێرخانی‮ ‬وڵات و هەموو ئەو كایانەی‮ ‬كە دەبنە خۆشگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتییان،‮ ‬كاری‮ ‬لەپێشینە و‮ ‬یەكەمەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ساڵی2014 ‮ ‬رێككەوتنێك لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا لە رووبارۆك بە ئامادەبوونی‮ ‬نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و والی‮ ‬جۆلەمێرگ لەسەر كردنەوەی‮ ‬مەرزی‮ ‬سێیەم واژۆكرا،‮ ‬بەداخەوە بە هۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ئەو مەرزە بۆ كاتێكی‮ ‬نادیار دواخرا،‮ ‬بەڵام هەوڵ و بەردەوامی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬لە بونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬وای‮ ‬كرد كە دووبارە كار بۆ كردنەوەی‮ ‬ئەم دەروازەیە لە قەزای‮ ‬مێرگەسۆر بە ناوی‮ ‬مەرزی‮ ‬زێتێ‮ ‬بكرێت و بەزووترین كات بخرێتە خزمەتی‮ ‬هاووڵاتییان‮.‬

له‌كاتی كاركردن له‌ پرۆژه‌ی ڕێگای مه‌رزی زێتێ

لەبارەی‮ ‬گرنگی‮ ‬مەرزی‮ ‬زێتێ و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ئەو ناوچەیە،‮ ‬كۆڤان شێروانی‮ ‬لەو بارەیەوە گوتی‮: ‬بێگومان كردنەوەی‮ ‬مەرزی‮ ‬زێتێ گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە رووی‮ ‬بازرگانییەوە وەكو هەموو دەروازەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێم لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر،‮ ‬لە رووی‮ ‬ئاوەدانیەوە دیسان گرنگییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە دەبێتە هۆی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬هوپە و زێتێ و ئێدلبێ و شوێنەكانی‮ ‬تریش،‮ ‬هەروەها لەرووی‮ ‬كۆمەڵایەتییەوە دانیشتووانی‮ ‬سنووری‮ ‬هەردوولا خزمایەتیان هەیە و بەشدارن لە خۆشی‮ ‬و ناخۆشییەكانیان،‮ ‬ئەم دەروازەیە ئاسانكارییەكی‮ ‬زۆر باش دەبێت بۆ هاتووچۆی‮ ‬هەردولا بەبێ كێشە‮.‬

بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬شێروان مەزن،‮ ‬كۆڤان رەشید شێروانی‮ ‬هەروەها گوتیشی‮: ‬لەرووی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئاسایشەوە دیسان گرنگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە بە كردنەوەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬ناوبراو ئەو شەڕ‮ ‬و پێكدادانەی‮ ‬لە نێوان توركیا و پەكەكە هەیە دوور دەخرێتەوە و تۆپبارانی‮ ‬ناوچەكە نامێنێت،‮ ‬هیوادارین كردنەوەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬زێتێ ببێتە مایەی‮ ‬خێر و بەرەكەت‮ ‬بۆ هەموو لایەك‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…