دكتۆرە مەیادە نەجار‮❊‬
كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬داڤۆس لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوورییەوە‮ ‬یەكێكە لەكۆڕبەندە هەرە گرنگەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬چونكە بە بەشداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەیان وڵاتی‮ ‬زلهێزی‮ ‬جیهان و سەدان وڵاتی‮ ‬تر و ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە ئابووریناسان لە وڵاتی‮ ‬سویسرا لەمانگی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەم بەڕێوەدەچێت،‮ ‬ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬چەندان وڵاتی‮ ‬جیهان بەشداری‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەم راپۆرتە شیكارییەدا دەستپێك و مێژووی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬داڤۆس و رۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەشداری‮ ‬كردن لەم كۆڕبەندە و كاریگەریی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬داڤۆس لەسەر ئابووریی‮ ‬جیهان و لێكەوتەكانی‮ ‬بۆ قەیرانە جیاوازەكان بە وردی‮ ‬بۆ خوێنەران شی‮ ‬دەكەینەوە‮.‬ داڤۆس شارێكی‮ ‬بچووكە دەكەوێتە سەر‮ ‬ڕووباری‮ ‬لاندویسر لە هەرێمی‮ ‬كانتون گراوبوندن لە وڵاتی‮ ‬سویسرا،‮ ‬بەڵام گرنگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان نازناوێكی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەڵگرتووە،‮ ‬وەك دەوترێت ناوەكەی‮ ‬هێندە ناسراوە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان لە ئاست رووبەری‮ ‬شارەكە زۆر گەورەترە،‮ ‬چونكە لەساڵی1971 ‮ ‬كۆڕبەندێكی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬ئابووری‮ ‬لێ ئەنجامدرا،‮ ‬سەرەتا سەركردەكانی‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬ئەورووپا ناویان لێنا كۆڕبەندی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەورووپا كە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم كۆڕبەندە بەڕێوەبردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و دروستكردنی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان وڵاتانی‮ ‬ئەورووپادا بوو تەنیا چالاكییەكانی‮ ‬كۆڕبەندەكە لە سنووری‮ ‬ئەورووپادا مابۆوە،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬حەفتاكان لەنێو كۆڕبەندەكەدا تەنیا وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬دەبینران و زۆربەی‮ ‬تەوەرەكانی‮ ‬كۆڕبەندەكەش تایبەت بوون بە دروستكردنی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا‮.‬ ڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان بێگومان گۆڕانی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬ئابووری‮ ‬و رامیاری‮ ‬جیهان كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ئەورووپا دروستكرد،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬ناچاربوون بۆ پرسی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهاندا بكەن،‮ ‬هەر لە دابینكردنی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬سەرچاوەكانی‮ ‬وزە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوودا بە ئاشكرا ستراتیژی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەورووپا گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا هات و بەهۆی‮ ‬گۆڕانكارییە بەردەوامەكانی‮ ‬جیهان و نزیكبوونەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا لە‮ ‬یەكتری‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬هەردوو بلۆكی‮ ‬ڕۆژئاوا و بلۆكی‮ ‬ڕۆژهەڵات و هەستی‮ ‬فراوانخوازی‮ ‬لەلایەن سەركردەكانی‮ ‬ئەورووپا بۆ ئەوەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئاسیا دروست بكەن،‮ ‬زیادبوونی‮ ‬ئامانجی‮ ‬كۆڕبەندەكە لە رووی‮ ‬سیاسییەوە لە ساڵی1987 ‮ ‬ناوەكەی‮ ‬گۆڕدرا بۆ كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان‮.‬ كۆربەندی‮ ‬داڤۆس و قەیرانەكان سەرەتا سەرۆكی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬داڤۆس‮ (‬بۆرگ برێندا‮) ‬ئەوەی‮ ‬خستەڕوو كە ئەركی‮ ‬ئەمساڵی‮ ‬كۆڕبەندەكەیان زۆر قورسە،‮ ‬چونكە چەندین پرسی‮ ‬هەستیاری‮ ‬وەك تێكچوونی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬و رێگاكانی‮ ‬چارەسەركردنی،‮ ‬مەترسییە تەندروستییەكان لەسەر ئادەمیزاد باس دەكرێت،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬هەریەك لە ناكۆكییە ئابوورییەكانی‮ ‬ئەمەریكا و چین ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا و مەترسیی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ناوكیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬5‮+‬1‮ ‬و ئێران گفتوگۆی‮ ‬لەسەر دەكرێت و ئەگەر هەیە كۆڕبەندەكە چەند پرسێكی‮ ‬تری‮ ‬وەك رێكارەكانی‮ ‬هێوركردنەوەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەكرێت بخاتە نێو بەرنامەی‮ ‬كارەكانییەوە لەبەر ئەوەش‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و تیمێكی‮ ‬بەهێز لە سەركردە سیاسییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستەوە بەشدار دەبن‮.‬ ئەمساڵ كۆڕبەندەكە پرسی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە گرنگی‮ ‬تاوتوێ دەكات بە تایبەتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬رێڕەوە ئاوییەكانی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و دەریای‮ ‬سوور و پرسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬سامانی‮ ‬سرووشتی‮ ‬و دابنیكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬درێژخایەن بۆ وڵاتە پیشەسازییەكانی‮ ‬جیهانیش باسێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬نێو گۆنگرەكە دەبێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێكی‮ ‬گرنگە لە بازاری‮ ‬وزە لە جیهاندا و وەك پردێك وەهایە لەنێوان‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا و باشووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئاسیا و چین و هیندستان كە ئێستا گەورەترین وڵاتانی‮ ‬بەكارهێنەری‮ ‬وزەن لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬لەبەر ئەم خاڵەش‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا بەگرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات‮.‬ دیدارە دیپلۆماسییەكان شایەنی‮ ‬باسە هەرێمی‮ ‬كوردستان چەندین ساڵە بەشدارییەكی‮ ‬كارا لەم كۆڕبەندە دەكات بەدرێژایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا بەشداری‮ ‬كردووە و‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەم كۆڕبەندەدا دیدارێكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لوتكە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ویلاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز،‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لە سەركردە و وەزیران و بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬جیهان ئەنجامداوە،‮ ‬هەروەها پێدەچێت لە درێژەی‮ ‬دیدارە دیپلۆماسیەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمدا چەندین پرسی‮ ‬گرنگیی‮ ‬ئابووری‮ ‬تاوتوێ بكرێت بەتایبەتی‮ ‬ئەمساڵ كۆڕبەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەقورسایی‮ ‬زۆرەوە بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬جیهان و سەرمایەدارە بەهێزەكان بەشداری‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەوانە دوناڵد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و كریستین لاغارد سەرۆكی‮ ‬سندوقی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و چەندین كەسی‮ ‬تری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووریناس،‮ ‬ئەمەش وادەكات كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانێت لەم رێگەیەوە هەماهەنگی‮ ‬بەهێز لەگەل كۆمپانیا بە هێزەكانی‮ ‬جیهاندا زیاتر پەیدا بكات و گرێبەستی‮ ‬ئابووریی‮ ‬بەهێز لە بواری‮ ‬ئاوەدانكردنەوە و بەرهەمهێنانی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬وزە ئەنجام بدات‮.‬ ئەوەشمان لەیاد نەچێت كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬داڤۆس زۆرجار وەك ناوەندێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەردەكەوێت چونكە لەئەنجامی‮ ‬دیداری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لوتكەی‮ ‬نێوان سەرۆكەكان زۆرجار رێكەوتنامەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەنجامدراوە لەوانە لەساڵی‮ ‬1988دا‮ ‬یەكەم دیداری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەنێوان سەرۆكوەزیرانی‮ ‬یۆنان و توركیا لە كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬داڤۆس ئەنجامدرا و دواتر رێككەوتنامەیەكی‮ ‬ئاشتیان مۆركرد و كێشە دوورودرێژەكانی‮ ‬نێوانیان كۆتاییهات‮.‬ هەروەها رێككەوتنامەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬عەرەب‮/ ‬ئیسرائیلیش لە ساڵی‮ ‬1994دا لەنیوان شیمۆن پێرێز،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬ئیسرایل و‮ ‬یاسر عەرەفات،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬فەڵەستین لە پەراوێزی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان ئەنجامدرا،‮ ‬واتا بەگوێرەی‮ ‬ئەو بەدواداچوونانەی‮ ‬كە دەكرێت ئەم كۆڕبەندە زۆر دیداری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬گرنگی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە زۆر پرسی‮ ‬گرنگییان چارەسەركردووە‮.‬ لە كۆتاییدا دەكرێت كۆڕبەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬جیهان ئەمساڵ بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان گرنگیی‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت چونكە عێراق وەك وڵات لەوپەڕی‮ ‬شلەژان دایە و قەیرانەكان وڵاتەكەیان بەرەو نامۆبوون بردووە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە ناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەئاستێكی‮ ‬مەترسیدار دایە،‮ ‬ئەمەش وادەكات مەترسی‮ ‬لەسەر بازاڕی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهان پەیدابێت لەم كاتەشدا هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك دەبێت لە سەرچاوە گرنگەكانی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬وزە بۆ زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬داهاتوودا گرنگییەكانی‮ ‬ئەم كۆڕبەندە لەسەر ئابووریی‮ ‬جیهان و هەرێمی‮ ‬كوردستان دەردەكەوێت‮.‬ ‮
❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…