لە درێژەی‮ ‬چاڵاكییە هونەرییەكانی‮ ‬خۆێدا كە دەستەی‮ ‬رێكخراوە جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكان ماوە ماوە بۆ گروپ و تیمە هونەریەكانی‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬یادەكانی‮ ‬ئادارو نەورۆز،‮ ‬لە رێ و رەسمێكدا لە گەلەری‮ ‬قەڵای‮ ‬دێرینی‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت پیشەنگایەكی‮ ‬زەخرەفەو خۆشنوسی‮ ‬بۆ كۆمەڵێك بەهرەمەندی‮ ‬بواری‮ ‬خۆشنوسی‮ ‬كردەوە كە بەشداربووان جگە لەشاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەشی‮ ‬لەخۆ گرتبوو‮. ‬لەو رێ رەسمەدا‮ ‬ئەڤین هروری‮ ‬ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەرپرسی‮ ‬دەستەی‮ ‬رێكخراوە جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكان و عەلی‮ ‬سەلیم و صابر ئەحمد ئەندامانی‮ ‬دەستە و جەماوەرێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی‮ ‬بوون‮. ‬پێشەنگاكە لە لایەن كۆمەڵەی‮ ‬خۆشنوسانی‮ ‬كوردستانەوە رێكخرابوو‮. ‬لە میانی‮ ‬بەسەركردنەوەو تەماشاكردنی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬پێشەنگاكە،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬دەستەی‮ ‬رێكخراوە جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكان وێرای‮ ‬ستایشكردنی‮ ‬دەست رەنگینی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬بەشداربوو،‮ ‬هاوكات هیوای‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بۆ خواستن و كارەكانیانی‮ ‬بە كارێكی‮ ‬ئیبداعی‮ ‬وەسف كرد‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

هونەرمەند ئاشتی کەمال: لە ئێستادا هونەر لە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات

خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاشتی کەمال ئەمین لە دایک بووی ساڵی 1965 لە هەڵەبجەی شەهی…