خەبات: عەلی‮ ‬بانیشاری
19ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو‮ ‬شـەیدا موعتەسەم‮ ‬كـچە چالاكوانی‮ ‬هەڵـەبجەیی‮ ‬لەلایەن‮ ‬یەكێتی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست وەكـو‮ ‬100 كەسایەتـی‮ ‬گرنگ لەسـەر ئاستی‮ ‬رۆژهـەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەستنیشانكرا و بـەو بۆنەیەوە ناوەڕاستی‮ ‬هەفـتەی‮ ‬رابردوویش بانگهێشتی‮ ‬وڵاتی‮ ‬میسر كرا و لە مەڕاسیمێكدا مەدالیا و بڕوانامەی‮ ‬رێزلێنانی‮ ‬پێبـەخشرا.شەیدا موعتەسەم بەخەبات‮‬ی‮ ‬گـوت‮: ‬ساڵانە‮ ‬یەكێتی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی‮ ‬پێشبڕكێیەك بۆ دیاریكردنـی‮ ‬100 كەسایەتیی‮ ‬گرنگ لەسەر ئاستی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬منیش سیڤی‮ ‬خۆم پێشكەشی‮ ‬رێكخراوەكە كردوو و پاش هەڵسەنگاندنی‮ ‬سیڤییەكەم لەلایەن چەندین كەسی‮ ‬بەئەزموونەوە وەكو‮ ‬100 كەسایەتی‮ ‬چالاكوانی‮ ‬كـاریگەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بۆ ساڵی‮ ‬2018 دەستنیشانكرام و هەفتەی‮ ‬رابردوویش لە قاهیرەی‮ ‬پایتەختی‮ ‬میـسر بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئیداری‮ ‬یەكێتییەكە و راگەیاندكاران مەدالیا و بڕوانامەی‮ ‬رێزلێنام پێبەخشرا‮.

‬شەیدا موعتەسەم گوتیشی‮: ‬بەجلی‮ ‬كوردی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬كوردستانەوە مەدالیا و بڕوانامەكەم وەرگـرت و بـۆ من جێگای‮ ‬خۆشحاڵـی‮ ‬بوو‮. ‬هەروەها ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬ئێمەی‮ ‬كورد دەبێت ناو و نیشتمان و ئاڵامان بە هەموو تاكێكی‮ ‬ئەم جیهانە نیشان بدەین و پێیان بڵێین كوردستانێك بوونی‮ ‬هەیە كە هەمیشە زوڵملێكراوە و بچوككراوەتەوە لەلایەن دوژمنەنانەوە‮. ‬48وڵات لـە‮ ‬یەكـێتی‮ ‬رێكـخراوەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست ئـەندامن،‮ ‬گەورەتـرین‮ ‬یـەكێتییە لە جیهاندا كە داكۆكی‮ ‬لە ماف و ئازادیـیەكان دەكات و بـارەگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬رێكـخراوەكە لـە فەڕەنسایە،‮ ‬بۆ ساڵی‮ ‬رابردوو‮ ‬16300 كەس سیڤی‮ ‬خۆیان پێشكەشی‮ ‬یەكێتییەكە كرد تا وەك‮ ‬100 كەسایەتی‮ ‬گرنگی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەستنیشان بكرێن‮. ‬شەیدای‮ ‬تەمەن‮ ‬26 سـاڵ ئەندازیاری‮ ‬كـشتوكاڵە و دانـیشتووی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجەیە،‮ ‬مـاوەی‮ ‬چەندین ساڵ لە بوارەكانی‮ ‬ئافـرەتان و منداڵان و لاوان و تـەندروستی‮ ‬و چەندین بواری‮ ‬دیكە كـاریكردووە،‮ ‬ئـەمە بـێ لەوەی‮ ‬لە چەندین پڕۆژەی‮ ‬گەورەی‮ ‬خـۆبەشیدا بەشداربووە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬كارەكانییەوە تائێستا دەیان خەڵاتی‮ ‬رێزلێنانی‮ ‬وەرگرتووە‮. ‬ناوبراو ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬مرۆڤە لە جیهاندا و سەرپەرشتیار و جێبەجێكاری‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ماڵی‮ ‬سەركەوتنە و زمانەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬و ئینگلیزی‮ ‬دەزانێت،‮ ‬19ی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردوو رێكخراوی‮‬FAAVM‮‬ كەنەدی‮ ‬شەیدا موعتەسەمی‮ ‬وەكو باڵیۆزی‮ ‬ژنان و لاوان لە عێراق ناساند‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…