كچە شێوەكار (ساكار سلێمان ) بۆیەكەم جار كارێكی جیاواز بەبنێشتی كوردی ئەنجام ئەدات

0
248

خەبات: وریشە عومەر
دەربارەی پرۆژە هونەرییەكەی خاتوو ساكار سلێمان وا بۆخەبات دوا: ئەم پرۆژەیە لەپلانمدا بوو لەنێوان مانگی دوو بۆ چواری ئەمساڵ 2020 لە هۆڵێكدا پێشكەش بكەم ،بەڵام بەهۆی بارودۆخی كۆرۆنا ڕامگرت. بیرۆكەی ئیشەكەش ساڵی 2017 دوای گەڕانەوەم لەبیناڵەی ئیتاڵیا بۆ هات كەبینیم هونەرچ كاریگەرییەكی جدی هەیە لە ئەوروپا. ئەم پرۆژەیە لە سێ‌ بەش پێك هاتووە:( ڤیدیۆ ئارت ، فۆتۆ) هەروەها ئنستڵەیشن كە بە بەرهەمێكی خۆماڵی بنێشتی كوردی ئەنجامم داوە. بنێشتی كوردی چەند تایبەتمەندیەكی هەیە نمونە شیرین نیە گڵۆپ ناكات ڕەنگاوڕەنگ نیە تەنها سپییە وەك ڕەنگە سروشتییەكەی خۆی وكاتی جوینی زۆرترە چەندجارئەتوانی بەكاری بێنیتەوەو بیجویتەوە.
بیرۆكەی پرۆژەی هونەری جوینەوە
ساكارسلێمان لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: پرۆژكە لەسەر ئەو دوبارە بونەوەیەی ئەنجامی هونەرلای خۆمان تاڕادەیەكی زۆر وەك جوینەوەیەك دەبینم یاخود بەشێوازێكی تر بیڵێم تەنهاچالاكیەكە و ئەكرێت و كاریگەرییەكی كەمی جێهێشتوە دوای خۆی لەم ساڵانەی كۆتاییدا بەبەراورد لەگەڵ ئەو گرنگییەی پێشتر هەیبوە لەهەموونمایشە هونەرییەكانمدا ئەنجامی كارەكان بە بینینی لەلایەن چەند هونەرمەندێك و هەندێ خەڵكەوە لەماوەیەكی كورتدا و دوای تەواوبونی نمایش كارەكانمم هێناوەتەوە ماڵەوە. ئەم دوبارە بونەوەی ئەنجامی هونەركردن لەلای ئێمە وەك جوینەوە وایە بۆ من، هەرچەندە بابەت و ماتریاڵاو بیرۆكە وشوێنی نمایشیش ئەگۆڕم بەڵام هەر بۆشاییەكی جدی هەیە لە هونەردا لای خۆمان كە پڕنابێتەوە ، من ئەمەبەئەركی سستەمی ئەزانم كە لانی كەم پڕۆسێسی نمایش لە چالاكییەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغی بەكڵتوركردن و بەبازاڕكردنی هونەرییانە. لە ئەوروپا و ئەمەریكا كە كاری هونەریی ئەفرۆشرێ و ئەبێتە هۆكاری ناسینی هونەرمەندی ترو دروست بونی پەیوەندی هونەریی دیكە و نمایشی تر بە دوای خۆیدا دێنێ بەڵام لای خۆمان توشی خاووخلیچكی هونەری ئەبمەوە. گرنگی ئەم پێشەنگایە بۆ عێراق لەوەدایە بە ئاگابین بەرامبەر خاڵی بەیەك نەگەیشتنی هونەر و كللتور و كۆمەڵگە، وە دیاری كردنی هۆكارەكان و قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە لەڕۆژانی پێشەنگەكە كە ئەكرێ هەنگاوێك بنێین بۆ دروسستكردنی كاریگەری هونەر لەسەر كۆمەڵگە كە بە بڕوای من هەرچەندە دوابكەوێ هەر یەتەوە ڕێگەی هونەرمەندی دوای منیش وەك جیلی نوێی هونەرخۆشحاڵم پێشنیاری ئەم بابەتەم كردوە بەرەو هەر ئەنجامێك بڕوا باشە بەهیوای بۆئێوەش پرسیار ومناقەشەدروست بكات .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…