خه‌بات: ‬ل‮. ‬كاروباری‮ ‬نێودەوڵەتی
بڕیارە ساڵی‮ ‬داهاتوو‮ ‬2020 ‮‬ هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمەریكا ئەنجام بدرێ‮ ‬،‮ ‬بۆیە لە ئێستاوە بازاڕی‮ ‬خۆكاندیدكردن بۆ ئەم پۆستە گەرموگوڕیەكی‮ ‬كەم وێنە بەخۆیەوە دەبینێ‮ ‬،‮ ‬بە تایبەتیش لە نێو دیموكراتەكان كە دەخوازن هەر چۆنێك بێ دۆنالد ترامپ لەو پۆستە دوور بخەنەوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەی‮ ‬خوارەوە لیستی‮ ‬ئەو ئەندامانەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتە كە بە فەرمی‮ ‬خۆیان بۆ ئەم پۆستە كاندید كردووە‮:‬

حاكمی‮ ‬پێشووی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬كۆلۆرادۆی‮ ‬ئەمەریكایە‮ ‬تەمەنی‮ ‬67 ‮ ‬ساڵە‮ ‬و لەسەر لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات بە فەرمی‮ ‬كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە دووەم حاكم كە خۆی‮ ‬بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ترامپ ئامادە دەكات‮.‬

ئەو پێشتر خۆی‮ ‬بە كەسێكی‮ ‬سۆسیالیست و سەربەخۆ لە قەلەم داوە و لە هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 ش لەسەر لیستی‮ ‬دیموكراتەكان خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاندید كرد و پێبشڕكێی‮ ‬لەگەڵ هیلاری‮ ‬كلینتۆن‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام لە كۆتاییدا كشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند وئێستا لە تەمەنی‮ ‬77 ‮ ‬ساڵیدا دەخوازێ بیرۆكە و لێكدانەوەكانی‮ ‬جێبەجێ بكات،‮ ‬ساندرز دەشزانێ ئێستا لەنێو دیموكراتەكاندا ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬خەڵك پشتگیریی‮ ‬لە هزری‮ ‬چەپخوازیی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬راپرسیەكانیش ئێستا ئەو لە پێشەوەی‮ ‬كاندیدەكانی‮ ‬ترە‮.‬

سیناتۆر ئیمی‮ ‬كلوبوشاری‮ ‬تەمەن‮ ‬58 ‮ ‬ساڵ‮ ‬،‮ ‬داواكاری‮ ‬پێشوو و نەوەی‮ ‬كرێكارێكی‮ ‬كانەكانە‮ ‬،‮ ‬بە پشتگیریەكی‮ ‬زۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬مینیسوتا بۆ جاری‮ ‬سێیەم هەڵبژێردراوەتەوە و خاوەنی‮ ‬جەماوەرێكی‮ ‬زۆرە بە تایبەتی‮ ‬لەنێو كرێكارانی‮ ‬كانەكان‮ .‬كلوبوشار لە هەموو كاندیدانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیموكراتەكان میانڕەوترە و رەخنەی‮ ‬توند ئاراستەی‮ ‬ترامپ دەكات‮ .‬

ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پیرانە و نوێنەرایەتی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬ماساتشوستس دەكات،‮ ‬تەمەنی‮ ‬69 ‮ ‬ساڵە و‮ ‬یەكێكە لە كاندیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮. ‬ئەو مامۆستای‮ ‬بواری‮ ‬یاسا بووە لە زانكۆی‮ ‬هارڤ ەرد و رایگەیاندووە كە بە رەچەڵەك لە هیندیە سوورەكانە و لە دووی‮ ‬فێبرایەر بە فەرمی‮ ‬كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند‮. ‬خاتو وارن سەر بە باڵی‮ ‬چەپی‮ ‬دیموكراتەكانە و توانیویەتی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬رەخنەگرتن لە وۆل ستریت ناوبانگێكی‮ ‬زۆر بۆخۆی‮ ‬پەیدا بكات‮.‬

رۆژی‮ ‬یەكی‮ ‬فێبرایەر،‮ ‬كوری‮ ‬پوكری‮ ‬سیناتۆری‮ ‬رەشپێست و خاوەن كەسایەتی‮ ‬بەهێز،‮ ‬بە فەرمی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاندید كرد‮ ‬،‮ ‬ئەو زۆر جار بە باراك ئۆباما دەچوێنرێ و داوای‮ ‬یەكگرتن دەكات لە ئەمەریكایەكی‮ ‬بەش بەش‮. ‬تەمەنی‮ ‬49 ‮ ‬ساڵە و پێشتر بەڕێوەبەری‮ ‬شارەوانی‮ ‬نیوئاركی‮ ‬سەر بە ویلایەتی‮ ‬نیوجێرسی‮ ‬بووە و لە بواری‮ ‬وتاربێژیدا توانایەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە و چەند ساڵێكە لە نێو پێشبڕكێی‮ ‬سەرۆكایەتیدا ناوی‮ ‬دەهێنرێ‮ .‬ساڵی‮ ‬2016 یش هیلاری‮ ‬كلینتۆن بیری‮ ‬لەوە كردەوە كە بۆ پۆستی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك دەستنیشانی‮ ‬بكات‮ .‬

تەمەنی‮ ‬54 ‮ ‬ساڵە و كچی‮ ‬توێژەرێكی‮ ‬هیندی‮ ‬بەناوبانگە لە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و لە ساڵی‮ ‬2001 ‮ ‬تا‮ ‬2017 دادوەری‮ ‬گشتی‮ ‬بوە لە سان فرانسیسكۆ،‮ ‬دواتر بۆتە سەرۆكی‮ ‬هەموو دەزگا دادوەریەكانی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬كالیفۆرنیا،‮ ‬ئینجا بۆتە سیناتۆر لەسەر لیستی‮ ‬هەمان ویلایەت و لە رۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬مارتن لۆسەر كینگ لە‮ ‬21 ی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەم خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاندید كردووە و دەخوازێ ببێتە‮ ‬یەكەم سەرۆكی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬رەشپێستی‮ ‬ئەمەریكا‮ .‬

تەمەنی‮ ‬52 ‮ ‬ساڵە و لەسەر لیستی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬نیویۆرك بۆتە سیناتۆر و ناوبانگێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لە رێگەی‮ ‬كاركردن لەسەر دۆسیەی‮ ‬بنبڕكردنی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬لەنێو سوپای‮ ‬ئەمەریكا پەیدا كردووە،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬می‮ ‬تو پەیدا ببێ كە بەرگری‮ ‬تەواوی‮ ‬لێ دەكات‮.‬

تەمەنی‮ ‬44 ‮ ‬ساڵەو سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬سان ئەنتۆنیۆیە لە ویلایەتی‮ ‬تەكساس،‮ ‬نەوەی‮ ‬پەنابەرێكی‮ ‬مەكسیكیە و لە سەردەمی‮ ‬باراك ئۆبامادا وەك وەزیر كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬12 ی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەم بە فەرمی‮ ‬و بە هەردووك زمانی‮ ‬ئسپانی‮ ‬و ئینگلیزی‮ ‬كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬راگەیاند و دەخوازێ‮ ‬یەكەم كەس بێ لە ئەمەریكای‮ ‬لاتین ببێتە سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا‮.‬

تەمەنی‮ ‬37 ‮ ‬ساڵە،‮ ‬سەربازێكی‮ ‬كۆنە و سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ساوس بیندە لە ویلایەتی‮ ‬ئیندیانا،‮ ‬رۆژی‮ ‬23 ی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەم بە فەرمی‮ ‬كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬راگەیاند و نامەیەكیشی‮ ‬خستە روو كە تایبەت بوو بە قسەكردن دەربارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬

تەمەنی‮ ‬37 ‮ ‬ساڵە و سیناتۆری‮ ‬هاوایە‮ ‬،‮ ‬رۆژی‮ ‬11 ی‮ ‬كانونی‮ ‬دووەم كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند‮ . ‬كۆنە سەربازە و ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬پشتگیریی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ساندەرز راگەیاند‮ . ‬رەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاراستە كراوە چونكە لە گەرمەی‮ ‬كێشەی‮ ‬سوریادا چاوی‮ ‬بە بەشار ئەسەد كەوتووە‮.‬

لە مانگی‮ ‬تەموزی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 ‮ ‬كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند‮ . ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانە لەسەر لیستی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬میریلاند و دەرفەتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كەمە‮.‬

بەڵێندەرێكی‮ ‬نەناسراوە و لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975 ە و لە كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 ەوە كاندیدبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاندووە‮.‬

ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی‮ ‬نێو پارتی‮ ‬دیموكرات دوودڵن لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬،‮ ‬لە نێویاندا‮ : ‬جۆ بایدنی‮ ‬جێگری‮ ‬باراك ئۆبامای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشوو و سیناتۆر شیرۆد براون و بیتۆ ئۆروركی‮ ‬نوێنەری‮ ‬پێشوو و مایكل بلۆمبیرگی‮ ‬ملیاردێر و ستی‮ ‬پۆلۆكی‮ ‬حاكمی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬مۆنتانا‮.‬

سەرچاوە: ‮ ‬AFP

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…