كاریۆس هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت

0
147

گۆڵپارێزی یانه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا لۆریس كاریۆس هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی پێ گه‌یشتووه‌، دوای ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشندانه‌ی له‌یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامیدان، كه‌ بووه‌ هۆی شكستی یانه‌كه‌ی و له‌ده‌ستدانی نازناوه‌كه‌ی. یانه‌ی شاهانه‌ له‌و یارییه‌دا به‌ ئه‌نجامی 3-1گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد له‌و یارییه‌ی له‌شاری كێڤی ئۆكرانی به‌ڕێوه‌چوو. رۆژنامه‌ی دایلی تیلی گرافی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی سه‌دان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌، له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوای ئه‌نجامدانی ئه‌ هه‌ڵانه‌ كه‌ بووه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌خوله‌كه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ش پۆلیسی ئینگلیزی ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كرد.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا کرد

سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردست…