خه‌بات: كاروان محەمەد سینۆ
رۆژی‮ ‬سێشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬6 تشرینی‮ ‬دووەم بەكاتی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬كە دەكاتە رۆژی‮ ‬چوارشەممە‮ ‬7ی‮ ‬شرینی‮ ‬دووەم بەكاتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەرڵبژاردنی‮ ‬كۆنگرێس‮ ‬Congress‮‬ی‮ ‬ئەمریكا ئەنجام درا بەهەردوو ئەنجوومەنەكەیەوە‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران و ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران‮‬،‮ ‬ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنی‮ ‬نیوەیی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬ناودەبرێت‮. ‬ئەم هەڵبژاردنە پڕوسەیەكی‮ ‬زۆر گرنە لە سەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ئەمریكا و سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا و هەڵسەنگاندنی‮ ‬سەنگ و توان و مەودای‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا و مەودای‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬دارشتنی‮ ‬سیاسە و‮ ‬یاساكانی‮ ‬ئەمریكا بەگشتی‮.

ئینجا رۆژی‮ ‬پێنجشەممە ئەنجامەكانی‮ ‬ئەم هەڵبژاردنە راگەیانران،‮ ‬حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئەمریكا كە حزبی‮ ‬سەرۆك دۆناڵد ترامپە زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬لە دەستدا بەڵام زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران هەر بەدەستیانەوە مایەوە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەم ئەنجامەی‮ ‬هەڵبژاردن كاریگەری‮ ‬نابێت بەسەر دەسەڵاتە‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬بەڵام ئەنجامەكان بەشێوەیەك لە شێوەكان دەبنە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لەمەو پاش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا لەو كار و بڕیارانەیدا كە پەیوەستن بە رەزامەندی‮ ‬كۆنگرێس ئاساودە و ئازادنابێت‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە سەركەوتنی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات بە زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران باڵادەستییان پێدەبەخشێت لە بڕیارە فیدڕاڵییەكان و دەنگدان لەسەر سیاسەت و دارشتنی‮ ‬یاسا فیدڕاڵییەكان‮. ‬بۆیە لێرەدا هەوڵدەدەی‮ ‬كاریگەرییە جیوسیاسییەكانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ئەم هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا بخەینەروو‮.

كاریگەری‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬لەسەر سیاسەتەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ
رۆژی‮ ‬سێشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬6 تشرینی‮ ‬دووەم بەكاتی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬كە دەكاتە رۆژی‮ ‬چوارشەممە‮ ‬7ی‮ ‬شرینی‮ ‬دووەم بەكاتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەرڵبژاردنی‮ ‬كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكا ئەنجام درا،‮ ‬بەهەردوو ئەنجوومەنەكەیەوە‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران و ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران‮. ‬رۆژی‮ ‬پێنجشەممە‮ ‬8ـی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم ئەنجامەكانی‮ ‬ئەم هەڵبژاردنە راگەیانران‮. ‬حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئەمریكا كە حزبی‮ ‬سەرۆك دۆناڵد ترامپە بە‮ ‬197 كورسی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬لە دەستدا،‮ ‬بەرامبەر‮ ‬225كورسی‮ ‬بۆ حزبی‮ ‬دیموكرات‮. ‬بەڵام حزربی‮ ‬كۆماری‮ ‬بە‮ ‬51كورسی‮ ‬زۆرینەیەكی‮ ‬لاوازی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران هەر بەدەستیانەوە مایەوە،‮ ‬بەرامبەر‮ ‬46كورسی‮ ‬بۆ حزبی‮ ‬دیموكرات‮. ‬ئەم ئەنجامەی‮ ‬هەڵبژاردن واتا‮ ‬زۆرینەی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران‮ ‬و زۆرینەی‮ ‬لاواز‮‬ی‮ ‬حزبی‮ ‬جمهوری‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پیران،‮ ‬لەگەل ئەمەش زۆرینەی‮ ‬رەهای‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەراندا،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەمە كاریگەری‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نابێت بەسەر دەسەڵاتە‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬بەڵام بەشێوەیەك لە شێوەكان ئەم ئەنجامانە دەبنە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لەمەو پاش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا لەو كار و بڕیارانەیدا كە پەیوەستن بە رەزامەندی‮ ‬كۆنگرێس ئاساودە و ئازادنابێت‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە سەركەوتنی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات بە زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران،‮ ‬باڵادەستییان پێدەبەخشێت لە بڕیارە فیدڕاڵییەكان و دەنگدان لەسەر سیاسەت و داڕشتنی‮ ‬یاسا فیدڕاڵییەكان‮. ‬بۆیە لێرەدا هەوڵدەدەی‮ ‬كاریگەرییە جیوسیاسییەكانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ئەم هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا بخەینەروو‮.‬

كاریگەری‮ ‬لەسەر سیاسەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ئەمریكا
ئەگەر چی‮ ‬كۆنگرێس پێشتر و ئێستاش نارازییە لە سیاسەتەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ لە بورای‮ ‬بازرگانیدا و پێشتر چەندین جار هەوڵیانداوە كە سیاسەتە بازرگانییەكانی‮ ‬راست و هاوسەنگ بكەن،‮ ‬بەڵام كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكا بەم شێوازەی‮ ‬كە ئێستا هەیە‮ ‬پاش هەڵبژادنەكانی‮ ‬ئەم دواییە‮ ‬كە دەكرێ بڵێین بەسەر دووبەرەی‮ ‬لاوازدا دابەش بووە كە ناتوانێت وەكو پێویست رێگری‮ ‬یاخود گوشار بخاتە سەر سیاسەت و بڕیار و دەسەڵاتەكانی‮ ‬ترامپ لە بواری‮ ‬بارزرگانی‮ ‬كە بەپێی‮ ‬ماددەی‮ ‬232 یاسای‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1996 بە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا دراواوە‮. ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬دەست بەكاربوونی،‮ ‬دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەكی‮ ‬وشك ئەم دەسەڵاتانەی‮ ‬بەكار هێناوە و بەپێی‮ ‬ئەم دەسەڵاتانەی،‮ ‬ترامپ بە كەیفی‮ ‬خۆی‮ ‬تەعریفەی‮ ‬گومرگی‮ ‬جیاواز لەسەر كەلوپەلە هاوردەكراوەكانی‮ ‬ئەمریكادادەنێت و بە هەوەسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەیانگۆڕێت،‮ ‬بەتایبەت لە بواری‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬ئۆتۆمێل لە جاپان و وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بەتایبەت‮ ‬ئەڵمانیا‮. ‬ئەمەش ئێستاكە بۆتە مایەی‮ ‬كێشەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە نێوان ئەمریكا و جاپان و ئەمركا و وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮. ‬لە بورای‮ ‬بارزگانییدا ترامپ هەردەم مایەی‮ ‬نائارامی‮ ‬پەیوەندییە بازرگانییەكان بووە لە نێوان ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهان،‮ ‬بۆیە پێش ئەم هەڵبژاردنە چەندین جار كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكا هەوڵیان داوە كە سیاسەتە بازەرگانییەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ راست و ئاراستە بكات بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬پێشتر حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬حزبەكەی‮ ‬ترامپ‮ ‬زۆرینەبوو لە هەردوو ئەنجوومەنەكەی‮ ‬كۆنگرێس،‮ ‬بۆیە نەیانتوانی‮ ‬كاریگەریان بەسەر سیاسەتە بازرگانییەكانی‮ ‬ترامپیان هەبێت،‮ ‬ئێستاش بەم ئەنجامانەی‮ ‬كە لەم هەڵبژاردنە بەدەست هاتووە،‮ ‬پێموایە تازە كۆنگرێس هیچ كاریگاری‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نابێت نابێت بەسەر سیاسەتە بازرگانییەكانی‮ ‬دۆناڵد ترامپ‮. ‬

كاریگەری‮ ‬لەسەر سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا
ئەگەرچی‮ ‬كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكا كارگەرییێكی‮ ‬سنورداری‮ ‬هەیە بەسەر سیاسەت و دەسەلاتەكانی‮ ‬سەروك لەبواری‮ ‬سەیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬بەڵام هەندێك بوار هەن كە دەكرێ كۆنگرێس تەدەخولیان تێدابكات و كارگەریی‮ ‬بەسەروە هەبێت،‮ ‬لەوانە‮:‬ دەربارەی‮ ‬شانشینی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سعودیا‮: ‬هەر لەسەرەتاوە لە نێو كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكادا ژەمارەیەكی‮ ‬كەمی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬كۆنگرێس هەبوون كە بەرگری‮ ‬لە میرمحەمەدی‮ ‬كوری‮ ‬سەلمان بكەن‮. ‬بەتایبەت پاش ئەوەی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬سعودی‮ ‬جەمال خاشقچی‮ ‬وندابوو و دواتر سعودیە دانی‮ ‬نا بە كوژرانی،‮ ‬ئێستاش‮ ‬پاش هەڵبژاردن‮ ‬كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكا ئازادە و دەستی‮ ‬كراوەیە كە زیاتر فۆكس بخاتە سەر سیاسەتەكانی‮ ‬شانشینی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سعودیا،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬میر محەمەد لەنێو كۆنگرسدا ژمارەیان كەمن بۆیە كۆنگرس دەتوانێ دەنگی‮ ‬پێوست كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬یاسا و بڕیاری‮ ‬پێویست دژی‮ ‬میرمحەمەد و شانشینی‮ ‬عەربی‮ ‬سعوندیا تێپەڕێنن لە نێو كۆنگرسدا،‮ ‬بەتایبەت دەربارەی‮ ‬شەڕی‮ ‬یەمەن و دەستگیر كردنی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬سعودی‮ ‬و دواخستن‮ ‬یاخود پاشگەزبوونەوە لە گریبەستەكانی‮ ‬چەك و هەڵپەساردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬لە بواری‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬مەدەنی‮ ‬سعودیا و‮ …‬هتد‮.‬

دەربارەی‮ ‬ئیران‮: ‬وێدەچێ سیاسەتەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬ترامپ‮ ‬یاخود ئەمریكا‮ ‬بەرامبەر ئیران هیچ بەربەست و نارەزایی‮ ‬نەبێت لەلایەن كۆنگرێسەوە،‮ ‬لەوانەیە هەردوو ئەنجوومەنەكەی‮ ‬كۆنگرێس و هەردوو حزبەكەش‮ ‬كۆماری‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬كۆك بن لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئەمریكا بەرامبەر بە ئیران،‮ ‬بەڵام ئەگەر قەیرانەكە گەیشتە ئەوەی‮ ‬كە رێكەوتنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لە نێوان ئەمریكا و ئیران ئیمزا بكرێ،‮ ‬ئەوكات ترامپ پێویستی‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬هەردوو حزبەكە دەبێت‮. ‬بەڵام تاكو ئێستا ئەگەری‮ ‬رێكەوتن زۆر لاوازە؟‮!.‬

دەربارەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬چین‮: ‬هێرش و گوشارەكانی‮ ‬ترامپ بۆسەر وڵاتی‮ ‬چین تاكو ئێستا پشتگری‮ ‬هەبووە لەلایەن هەردوو حزب‮ ‬كۆماری‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬لە نێو كۆنگرێستدا،‮ ‬بەتایبەت بەم دواییە‮ ‬پێش هەڵبژاردنی‮ ‬نیوەیی‮ ‬كۆنگرێس رێگرییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نەبووە بەسەر گوشارەكانی‮ ‬ترامپ بەرامبەر وڵاتی‮ ‬چین،‮ ‬بۆیە چاوەروان دەكرێ كە لە داهاتووشدا وڵاتی‮ ‬چین بكەوێتە بەر هەڕەشەو گوشاری‮ ‬زیاتر لە لایەن ترامپەوە،‮ ‬بەتایبەت لە بواری‮ ‬زیادكردنی‮ ‬تەعریفەی‮ ‬گومرگی‮ ‬بەرووی‮ ‬وڵاتی‮ ‬چیندا‮.‬

دەربارەی‮ ‬روسیا‮: ‬ئێستا كە حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ئەمریكا زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬بەدەست هێناوە‮. ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬دۆناڵد ترامپ دەكەوێتە ژێر لێكۆڵینەوە و چاودێری‮ ‬زیاتر لە پێناو دیاریكردنی‮ ‬ئەگەری‮ ‬دەست وەردانی‮ ‬روسیا لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬2016‮‬ و پەیوەندییەكانی‮ ‬ستافی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬دۆناڵد ترامپ لەگەڵ روسیا‮. ‬بێشك ئەم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونە لەبەر ئەوەی‮ ‬كێیسێكی‮ ‬پەیوەستە بە ئەمنی‮ ‬قەومی‮ ‬ئەمریاكا،‮ ‬بۆیە پاڵپشتی‮ ‬هەردوو حزبەكە بەدەست دەهێنێت لە نێو كۆنگرسدا،بەڵام تا رادەیەك؟‮!‬،‮ ‬چونكە ئەم كێیسە پەیوەستە بە بوونی‮ ‬سەرۆك ترامپ لە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا و كۆنگرێس پێویستی‮ ‬بە رێژەی‮ ‬دوولەسێی‮ ‬ئەندامان دەبێت بۆ لێپرسینەوە و سزادانی‮ ‬ترامپ،‮ ‬ئەوكات بێگومان ئەندامانی‮ ‬حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬لە كۆنگرێسدا ناخزێنە نێو خواستەكانی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات و دواتر قەیرانەكە لە بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬و ترامپ تەواو دەبێت‮. ‬ئەمەش دەبێتە سەركەوتنێك بۆ حزبی‮ ‬كۆماری‮ ‬و ترامپ كە لەوانەیە دواتر كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا ساڵی‮ ‬2020? بۆیە سەرەرای‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬زۆرینەپێم وایە حزبی‮ ‬دیموكرات ئەم كێیسە نەجوڵێنێت‮.‬

دەربارەی‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوور‮: ‬لەم قۆناغەدا‮ ‬دووساڵی‮ ‬دیكە لە حوكمڕانی‮ ‬ترامپ‮ ‬قەیرانی‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوور لە بەرپرسێتی‮ ‬دۆناڵد ترامپدا دەبێت،‮ ‬ترامپ بێ هۆدە هەوڵدەدات بگات بە رێكەوتنێكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لە گەڵ كیم جۆن ئۆن سەرۆكی‮ ‬كوریای‮ ‬باكوور،‮ ‬بەڵام بەر لە هەر رێكەوتنێك پێویستە سزاكانی‮ ‬سەر كۆریا زۆر كەم بكرێنەوە،‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬سزاكانیش دەكەونە ژێری‮ ‬چاودێری‮ ‬و بەدواداچوون و رەزامەندی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاسایش نەتەوەیی‮ ‬لە كۆنگرێسدا،‮ ‬ئەمەش كۆسپێكی‮ ‬دیكەیە بەرامبەر ترامپ بۆ رازیكردنی‮ ‬كۆنگرێس لەلایەك و رازیكردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوور بە داماڵینی‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬كوریا لەلایەكی‮ ‬دیكە‮. ‬ئەستەمە بگوترێ لەم دووساڵەی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬ئایندە كە بەدەستی‮ ‬ترامپەوە ماوە كریزی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوور چارەسەر ببێت‮ ‬یاخود ئەمریكا و كۆریای‮ ‬باكوور بگەنە رێكەوتنی‮ ‬گشتگیری‮ ‬داماڵینی‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوور‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…