كارۆلینا بۆ خەبات: كتێب باشترین راهێنه‌ره‌ بۆ شه‌تڕه‌نجزانان

0
189

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:- تایلسیا كارۆلینا ڤاریلا  Tilsia Carolina Varela ئه‌و كچه‌ شه‌تره‌نجزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزویللایه‌ و تا ئێستا به‌شداری له‌ سێ ئۆڵۆمپیادی شه‌تره‌نجی جیهانی كردووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ری نێوده‌وله‌تی شه‌تره‌نجه‌  (WIM)، هه‌روه‌ها به‌شداری زۆربه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی سه‌ر ئاستی ڤه‌نزویلاو ئه‌مریكای كردووه‌، ئه‌م خانمه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی رۆژنامه‌ی خه‌بات، باس له‌ كاروانی وه‌رزشی و به‌شدارییه‌كانی ده‌كات.

به‌خته‌وه‌ره‌ به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی

سه‌ره‌تا تایلسیا كارۆلینای ته‌مه‌ن 26 ساڵ گوتی: به‌لای منه‌وه‌ شه‌تره‌نج ته‌نها وه‌رزشێك نییه‌، به‌ڵكو زانست و پابه‌ندبوونه‌، هه‌موو وه‌رزشێك جوانه‌، به‌ڵام شه‌تره‌نج له‌ هه‌موویان جوانتره‌، له‌ ساڵی 2018 به‌فه‌رمی ده‌ستم به‌شه‌تره‌نج كرد و ساڵێك دوای ئه‌مه‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كانم كرد له‌ ڤه‌نزوێلا و ئه‌مریكا، زۆر به‌خته‌وه‌ریش بووم كه‌ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تیم به‌ده‌ستهێنا،  له‌وه‌ش دڵخۆشتر بووم كاتێك گه‌یشتمه‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م، و باشترین ده‌سكه‌وتیشم به‌شداریكردن بوو له‌ ئۆڵۆمپیاده‌كانی توركیا 2012، ترۆمسۆ 2014، باكۆ 2016، ئێستاش به‌رده‌وامم و به‌شه‌وقه‌وه‌ ئه‌و یارییه‌ ده‌كه‌م.

وه‌رزشێك بۆ مێشك

دواتر ئه‌و خانمه‌ شه‌تره‌نجزانه‌ ڤه‌نزویلییه‌ ده‌ڵێت: به‌و پێیه‌ی شه‌تره‌نج وه‌رزشێكه‌ بۆ مێشك، بۆیه‌ بڕیارمداوه‌ به‌رده‌وام ئه‌و یارییه‌ بكه‌م، له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، شه‌تره‌نج زۆر شتی له‌ ژیان پێ به‌خشیوم له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ هاوڕێ و گه‌شت و خۆشه‌ویستی، كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌شێك بوونه‌ له‌ ژیانم، هه‌روه‌ها فێرت ده‌كات چۆن له‌ژیانی رۆژانه‌ت به‌ر له‌ بریاردان، بیربكه‌یته‌وه‌ و له‌م حاله‌ته‌شدا هیچ كات دووچاری هه‌له‌ نابی و رێڕه‌وی ژیانێكی سه‌ركه‌وتووت بۆ دیاری ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ شه‌تره‌نجم خۆش ده‌وێت.

پلانی زیاتر 

له‌كۆتاییدا له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ گوتی: به‌درێژایی كاروانی وه‌رزشیم هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌بوونه‌ كه‌ وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵمدابوونه‌، به‌ڵام من پێم وایه‌ كتێب باشترین راهێنه‌ره‌ بۆ شه‌تره‌نجزانان، شه‌تره‌نجزان چه‌ند كتێب بخوێنیته‌وه‌ ئه‌وا ئاستی زیاتر به‌رزده‌بیته‌وه‌، شه‌تره‌نج بۆیه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزشه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ تاكه‌ خۆكارن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌تره‌نجزانان، خۆشبه‌ختانه‌ش سه‌رچاوه‌كانی شه‌تره‌نج له‌ دونیادا زۆرن و له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دێرێكدا پلانێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌یاریكردن فێرده‌بێت، یاریزانیش چه‌ندی پلانی زیاتر بێت، ده‌توانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی دووچاری شكست بكات و لێی بباته‌وه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كڵۆپ: وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ قورس دەبێت

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول پێشبینی دەكات، وەرزی داهاتو…