مستەفا قایتەوەنی‮- ‬لەندەن‮ ‬
كوردستان لەشۆڕشی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و پێشكەوتندا نەك تەنها وەپێش عێراق كەوتبوو،‮ ‬بەڵكو‮ ‬تەنانەت وەپێش بەشێك لە وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەش كەوتبوو‮. ‬ماوەیەك كێبڕكێ بوو لەنێوان گەورە كۆمپانیایی‮ ‬وڵاتان بۆ كێكەكەی‮ ‬كوردستان و بەپڕتاو بۆی‮ ‬دەهاتن بۆ ئەوەی‮ ‬بەشیان وەبەر بكەوێ و ئەوكات كوردستان هەم گیرفان پڕ‮ ‬بوو هەمیش لەلوتكەی‮ ‬گەشەدابوو،‮ ‬ئەو دەسكەوتانەش بۆ كابینە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوە بەتایبەتیش لەسەردەمی‮ ‬كابینەی‮ ‬شەش و حەوتدا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لوتكەی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و خەڵكیش لەخۆشگوزەرانیدا بوو‮. ‬هەڵبەت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەوكات‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گەورە و بوێرانەبوو لە وەگەڕ‮ ‬خستنی‮ ‬بازاڕی‮ ‬ئازاد و كرانەوەی‮ ‬كوردستان بەڕووی‮ ‬دەرەوەدا‮.‬
ماوەی‮ ‬ساڵێكە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەسەرۆكایەتی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬دەست بەكار بووە،‮ ‬ئەم كابینەیە دوای‮ ‬گۆڕانكاریەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬سیاسی‮ ‬وسەربازی‮ ‬لەناوچەكە پێكهات،لەكاتێكدا لەئگەری‮ ‬ڕوداوەكانی‮ ‬16 ئۆكتۆبەری‮ ‬2017، كوردستان‮ ‬%51 خاكەكەی‮ ‬لەدەستدا بوو بەم هۆیەوە كوردستان سەرچاوەكانی‮ ‬داهاتی‮ ‬ڕوو لە ووشك بون چوو‮ ‬،‮ ‬لەم سەروبەندەدا كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەت لە بارودۆخێكی‮ ‬دژوار دامەزرا‮.‬
دەست بەكاربونی‮ ‬ئەم كابینە وەزارییە بووە جێگەی‮ ‬ئومێدی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬حكوومەتیش ئەركی‮ ‬پێشینەی‮ ‬خۆی‮ ‬كردە چاكسازی‮ ‬و ئەم پڕۆسەیەش بەروونی‮ ‬لە نێو هەمووسێكتەرەكانی‮ ‬كارنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم دەبینرا‮. ‬هەرێم و بەغدا گەیشتبونە لێك تێ گەیشتن بۆ‮ ‬ڕێكەوتنێكی‮ ‬باش و تۆكمە،‮ ‬بەڵام ئەوەندەی‮ ‬پێ نەچوو بارودۆخی‮ ‬بەغدا بەهۆی‮ ‬خۆ نیشاندانەوە تێكچوو كابینەكەی‮ ‬دكتۆر عادل عبدالمهدی‮ ‬دەستی‮ ‬لەكار كێشایەوەو بووە كاربەڕێخەر و نەتوانرا سەرجەم‮ ‬ڕێكەوتنە سیاسی‮ ‬و نەوتیەكانی‮ ‬هەرێم و بەغدا لە‮ ‬ڕێكەوتنی‮ ‬لێك تێگەیشتنەوە بكرێتە رێكەوتنێكی‮ ‬ئیمزاكراو و بەركار ئەمەش هۆكار گەلێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەپشت بوو‮! ‬چی‮ ‬فشاری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬و چی‮ ‬فشاری‮ ‬ئیقلیمی؟‮! ‬چی‮ ‬لێكترازانی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد لەبەغدا.پاشان خۆنیشاندانی‮ ‬شەقامی‮ ‬عێراقی‮ ‬و خراپی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬عێراق و ململانێكان وایكرد حكومەتی‮ ‬عادل عبدالمهدی‮ ‬سڕ‮ ‬بكرێ و نەتوانێ هەنگاو بنێ بۆ ئیمزاكردن و بەركاركردنی‮ ‬رێكەوتنەكە‮.‬
دواتریش بەڵای‮ ‬گەورەتر‮ ‬ڕووی‮ ‬لەعێراق كرد،‮ ‬ئەویش دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت و پەتای‮ ‬كرۆنا پێكەوە بەرۆكی‮ ‬عێراق و كوردستانیان گرت و كاریگەری‮ ‬ڕاستەوخۆشی‮ ‬لەسەر دۆخی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست كرد و ئەوەش هەنگاوەكانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سنوردار كرد،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە موچە لەلایەن بەغدا ڕاگیرا،‮ ‬پەتای‮ ‬كرۆناش بازاڕی‮ ‬داخست و ژیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬وە ستاند و داهاتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬گەیاندە سفر‮.‬
بەم شێوەیە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬دووچاری‮ ‬ئاستەن و تەگەرەی‮ ‬سەخت بوو جێبەجێ كردنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بواری‮ ‬چاكسازی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و پەرەپێدانی‮ ‬سێكتەری‮ ‬ئابووری‮ ‬وخۆشكردنی‮ ‬گوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەلایەكی‮ ‬تریش بڵاوبوونەوەی‮ ‬پەتای‮ ‬كۆرۆنا و پەیڕەوكردنی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬خۆپاراستن و راگەیاندی‮ ‬قەدەغەی‮ ‬هاتوچۆ‮. ‬بەم شێوەیەحكومەت كەوتە نێوان دوو بژاردەوە كە بەداخەوە هەردوو بژاردەكە لەلایەنی‮ ‬كەس و لایەنی‮ ‬نابەرپرس بەسیاسی‮ ‬كراو لەبری‮ ‬پشتیوانیكردنی‮ ‬حكومەت و هاوكاربونی‮ ‬بۆ لەسەرپێ وەستانی،‮ ‬دەست كرا بە لەكەداركردن و ناشرین كردنی‮ ‬حكومەت‮!.. ‬
ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬پرسیارو سەرسووڕمان بوو لەسەرەتای‮ ‬پەیدا بوونی‮ ‬پەتای‮ ‬كرۆنا تا ئەو چەند‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬پێشوو كەمەترسیەكان گەیشتە بەر دەرگای‮ ‬ماڵی‮ ‬هەموان زۆر كەس و لایەن بە ئۆپۆزسوێن و هەندێك بەشدار لەحكومەت؟‮! ‬كەوتنە پەلارماردانی‮ ‬حكومەت و بەلا‮ ‬ڕێدابردن و لەبیربردنەوەی‮ ‬ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە لای‮ ‬خەڵك و خۆشكردنی‮ ‬بازاڕی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬خۆیان تا گەیشتە ئەو‮ ‬ڕادەی‮ ‬بابەتەكە لە‮ ‬ڕەخنەگرتنەوە گۆڕدرا بۆ پەلاماردانی‮ ‬شەخسی‮ ‬و بابەتەكە لەڕەخنە گرتن لە حكومەت دەرچوێنرا بۆ پەلاماردانی‮ ‬خودی‮ ‬مەسروربارزانی؟‮..‬
دواتر ئەو كەس و لایەنە نابەرپسانە هانی‮ ‬خەڵكیاندا قەدەغەی‮ ‬هاتوچۆ بشكێنرێت وخەڵكیان هێنایە سەرجادەو ڤایرۆسەكەیان لەحاڵەتی‮ ‬لێرەوە لەوێوە گەیاندە گەڕەك و ناوماڵەكانمان‮. ‬
ئێستا مەسرور بارزانی‮ ‬وستافەكەی‮ ‬لە حكومەتدا بە تیمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬وگۆڕانیشەوە كە لەگەڵیدان بەتەنیا ماونەتەوە لەنێوان سەركەوتن و لەمپەر و ئاستەنگدا‮.‬
خۆ ئەگەر‮ ‬ڕكابەرە سیاسیەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیران بەوە دڵخۆش بن كە ئاستەنگ و لەمپەرەكانی‮ ‬ئەوان لەبەردەم مەسرور بارزانی‮ ‬لەحوكمڕانیدا دەبێتە مەرهەمی‮ ‬برین و كۆتای‮ ‬بە ئازارەكانیان دێنێ و ئاوێ دەكات بەو ئاگرەی‮ ‬ناو هەناویاندا،‮ ‬بێگومان ئەمە كەم ئەزمونیە و تێ نەگەیشتنە لەسیاسەت،‮ ‬بەڵكو خۆیان واتەنی‮ ‬ئەمە شەڕی‮ ‬كۆنە قینەو بابەتەكە بەشەخسەنە كراوە‮!‬…
خۆ ئەگەر بابەتەكە هەبونی‮ ‬سەرنج و تێبینیش بێت لەسەر ئەدائی‮ ‬حكومەت و خودی‮ ‬سەرۆك وەزیرانیش ئەوا دەكرێ لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تیمی‮ ‬حكومەت و‮ ‬ڕێكارە‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئوسوڵیەكان و فراكسوێنەكانی‮ ‬پەڕلەمانەوە قسەیان هەبێ دڵنیام ئەویش نیە،‮ ‬ئەی‮ ‬ئەگەر كابینەی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬سەركەوێت و ئەم ئاستەنگانە ببڕێ،‮ ‬ئەی‮ ‬لەسەركەوتن خۆ ناشێ ئەوان بڵێن مەسرور بارزانی‮ ‬بەتەنیا خاوەنێتی؟‮ …‬
بەئەندازەی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەم كابینەیە‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕانیش پشكیان هەیە و خۆیان پێ خاوەنی‮ ‬حكومەتە،‮ ‬ئاخر ناكرێ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سەركردایەتییە نوێكەیەوە و جەماوەرەكەی‮ ‬و گۆڕانیش بە(بەشێكی‮) ‬سەركردایەتی‮ ‬و جەماوەرەكەیەوە پێیەكیان لەحكومەت بێت و لای‮ ‬خەڵكیش دژی‮ ‬حكوومەت بن؟‮!‬،‮ ‬ناكرێ لەحكومەت بیت و هەر كە خوا‮ ‬ڕۆژ بكاتەوە میدیاكانت بۆ دژایەتی‮ ‬حكومەت بەكاربهێنی‮! ‬بەشێكی‮ ‬پەڕلەمانتارەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕانیش لەبەغدا وەك دوژمن سەیری‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان دەكەن‮!!.‬
بۆ ئەگەری‮ ‬یەكەم خودی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و بە هەموو تواناو ووزەی‮ ‬پارتیشەوە لەسەر خەتن بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم جێبەجێ كردنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬حكوومەت و پارتی‮ ‬لەهەموو لاینێك زیاتر شانی‮ ‬داوەتە بەر بەرپرسیارەتی‮ ‬و دڵنیاشم ئەم قۆناغە سەختە كاتییە و تێ دەپەڕێنرێت و دواجار كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر سەردەكەوێت‮.‬
بۆ ئەگەری‮ ‬دووەم خوا نەخواستە حكومەتی‮ ‬هەرێم نەتوانێ كارنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬كارابكات ئەوا بە زیانی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان و شادمانی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تەواودەبێت‮. ‬
ڤایرۆسی‮ ‬كرۆناش مەترسیەكی‮ ‬گەورەیە لەبەردەم تەواوی‮ ‬جیهان و عێراق و كوردستانیش بەدەر نیە لە جیهان‮ ‬،‮ ‬من دڵنیام دوای‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬پێكوتەی‮ ‬ئەم ڤایرۆسە لە جیهان‮ ‬،‮ ‬بارودۆخ بەرەو ئاسای‮ ‬بونەوە دەڕوا،‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمیش هەنگاوی‮ ‬جدی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬چڕ‮ ‬دەدات بۆئەوەی‮ ‬ئابوری‮ ‬هەرێم چاك بكات و ئێستاش لەسەرجەم بوارەكاندا خەریكی‮ ‬هەنگاونانە‮. ‬دڵنیام حكوومەتی‮ ‬هەرێم سەركەوتنی‮ ‬گەورە بەدەست دەهێنێ ئەو سەركەوتنەش لەچەند مانگی‮ ‬داهاتوو دەبینین‮ ‬،‮ ‬ئەركێكی‮ ‬نیشتیمان پەروەری‮ ‬و ئەخلاقی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬ووشیارو بەئاگا و بەكارهێنەرانی‮ ‬سۆشیال میدیایە كە بەرپرسیارانە مامەڵەبكەن و دوور كەونەوە لە ووروژاندنی‮ ‬هەست و سۆزی‮ ‬خەڵك بۆ مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬،‮ ‬با لەبری‮ ‬تیروتوانج گرتن لە حكومەت هەمووان پشتیوانی‮ ‬بین و هانی‮ ‬هەنگاوە باشەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بدەین بەرەو چاكسازی‮ ‬و بە دامەزراوەی‮ ‬كردن و شەفافیەتی‮ ‬زیاتر‮ ‬،‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمیش بە بەرپرس وخەمخۆر بزانین لە دابینكردنی‮ ‬نان و ئاوی‮ ‬خەڵك‮ ‬،‮ ‬بە چاوی‮ ‬باوك بڕوانینە حكومەت و نەبینە مایەیی‮ ‬ناشرینكردنی‮ ‬كارەكتەرو كەسایەتیەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬حكومەت،‮ ‬بەڵكو ئەگەر داواكاریشمان هەبوو بەنازی‮ ‬كوڕ‮ ‬و باوك داوابكەین،‮ ‬نەك بێین تایە بسوتێنین و‮ ‬ڕێگاوبان دابخەین و دەست بۆ ماڵ و موڵكی‮ ‬گشتی‮ ‬ببەین و باری‮ ‬حكومەت گران تر بكەین‮.‬
ئەركی‮ ‬حكومەت وئۆرگانەكانی‮ ‬حكومەتیشە بەرپرسیارانە مامەڵە بكات وداوا‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬خەڵك و موچە خۆران وەك خۆی‮ ‬ببینێ و هەوڵەكانی‮ ‬چڕو پڕ‮ ‬بكاتەوە بەپەلەش بكات بۆ ئەوەی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵك‮ ‬ ئاسایی‮ ‬ببێتەوەو هاوكاری‮ ‬كاسبكاران بێت بە گرتنە بەری‮ ‬ڕێو شوێنی‮ ‬خۆ پارێزی‮ ‬تەندروستی‮ ‬تا خەڵكیش بتوانێ ژیانی‮ ‬بەڕێوە بچێ و خزمەتگوزاریەكان بەباشی‮ ‬بگەیەنێتە سەرجەم شاروشارۆچكەو گوندەكان‮. ‬
لایەنە سیاسیەكانیش پێویستە لەبری‮ ‬ئەم هەموو دژایەتی‮ ‬و دوو بەرەكیەی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد هاوڕاو كۆك و تەبا بن و برایەتی‮ ‬هەڵبژێرن و پێكەوە قۆڵی‮ ‬لێ هەڵماڵن و ئاوێك بكەن بەئاگری‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و دەهۆڵی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ بدڕێنن و هەموومان پێكەوە لەكاسەی‮ ‬ئاشتیدا نانی‮ ‬ئارامی‮ ‬بخۆین جگە لەمە بژاردەیەكی‮ ‬ترمان لەپێش نیە چونكە هەموومان‮ ‬ڕێگای‮ ‬ترمان زۆر تاقی‮ ‬كردەوە‮ ‬،‮ ‬جگە لەماڵ وێرانی‮ ‬هیچی‮ ‬لێ بەرهەم نەهات‮ ‬، با هەموومان شكست بكەین بەسەركەوتن و نائومێدی‮ ‬لەگۆڕ‮ ‬بنێین و بە ئومێدەوە داهاتوو ببینین و پشتیوانی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیران بین بۆ چاكسازی‮ ‬و بەرەوپێش بردنی‮ ‬كوردستان و هەناسەیەكیش وەبەر ئەم میلەتەدا بێتەوە‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…