خه‌بات: بەرهەم شێیخ عزەدین
ڕاگەیاندنی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان بە»خەبات‮«‬ی‮ ‬گوت‮: ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار لەهەولێری‮ ‬پایتەخت بەسەرپەرشتی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬22 و‮ ‬23 ی‮ ‬10 ی‮ ‬2018 بۆ ماوەی‮ ‬دوو‮ ‬ڕۆژ فستیڤاڵی‮ ‬هونەرە میللیەكانی‮ ‬بەڕێوە چوو،‮ ‬بەبەشداری‮ ‬هەریەك لەتیپە هونەرەمیللییەكانی‮ ‬كەركووك،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬دهۆك،‮ ‬هەولێر،‮ ‬شاریا،‮ ‬كۆمانەورۆز،‮ ‬بەغدا.

‬لەدەسپێكی‮ ‬فستیڤاڵەكەدا هیوا سوعاد سەرپەرشتیاری‮ ‬فستیڤاڵ گووتی‮: ‬بەخۆشحاڵییەوە‮ ‬یەكەمین فستیڤاڵی‮ ‬تیپە هونەرە میللیەكانمان سازكرد بۆ ئەوەی‮ ‬جەماوەر ئاشنابێ بە سەماو كەلتووری‮ ‬گەلان وە هەوەڵدەدەین لەساڵی‮ ‬داهاتوو ئەو فستیڤاڵە بكرێتە نێودەوڵەتی‮ ‬و زۆربەی‮ ‬وڵاتان بەشداربن تێدا‮. \‬هەر لە پەراوێزی‮ ‬فستیڤاڵدا كۆڕێك سەبارەت بەهونەری‮ ‬سەما بۆ هونەرمەند ئەحمەد سالار بەڕێوەچوو‮ ‬،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬كۆتایی‮ ‬فستیڤاڵدا لەمەراسیم و ئاهەنگێكی‮ ‬قەشەنگدا خەڵات و بڕوانامەی‮ ‬ڕێزلێنان بەسەر تیپە بەشداربووەكان دابەشكرا لە هۆڵی‮ ‬لقی‮ ‬هەلێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان‮ ‬لەكۆتاییدا خەڵاتی‮ ‬ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندی‮ ‬بەئەزموون مامۆستا ئەحمەد سالار‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…