خەبات- ‬ساسان دەروێش‮- ‬فەڕەنسا:
پەرەپێدان و گەشەسەندنی‮ ‬كشتوكاڵ لە بەرنامەی‮ ‬هەریەك لە كابینەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬كە بە پێی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬گونجاو و لەبار كەم و زۆر كاری‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە بەهەبوونی‮ ‬خاكێكی‮ ‬بەپیتی‮ ‬هێجگار زۆری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬لەخۆمان زیادبێت،‮ ‬یاخود خواستی‮ ‬بازاڕەكانمان دابین بكات‮. ‬لای‮ ‬هەمووان ئاشكراشە كە هۆكارەكەی‮ ‬بۆ بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا جێگای‮ ‬دڵخۆشیە نە حكوومەتی‮ ‬هەرێم و نە جووتیارانی‮ ‬كوردستان دەست لە ئەژنۆ نەبوون و لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا وێڕای‮ ‬ئاستەنگەكانی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێم لەلایەن حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق و هەروەها شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش دژ بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جووتیاران بەو ئامێر و كەلوپەلە كۆنانەی‮ ‬كە لە بەردەستیاندا هەبوو،‮ ‬گەڕانەوە سەر زەویەكانیان بۆ كێڵان و تۆوكردنیان تاكو بتوانن لەو‮ ‬ڕێگەیەوە بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬ماڵ و منداڵی‮ ‬خۆیان دابین بكەن،‮ ‬بەتایبەتیش چاندنی‮ ‬تۆوی‮ ‬پەتاتە لە دەڤەری‮ ‬شێخان و بەردەڕەش،‮ ‬ئەم هەنگاوەش سەكەوتنی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬و ساڵ بە ساڵ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬پەتاتە لە زیادبوون دایە،‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬كە لە بازاڕەكان و خواستی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬كوردستان زۆر زیاد بێت و بەشێكی‮ ‬هەناردەی‮ ‬ناوەڕاستی‮ ‬عێراق و دەرەوەی‮ ‬هەرێمیش بكرێ‮.‬
ناكرێ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاو لەبیربكرێ لە سەركەوتنی‮ ‬ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی‮ ‬2008 و بیرۆكەكەی‮ ‬كە بۆ‮ ‬یەكەم جار‮ ‬51 تۆن تۆوی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬بەكوالیتی‮ ‬بێ بەرامبەر بەسەر جووتیاراندا دابەش كرد بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵ،‮ ‬لەگەڵ هەموو هاوكاری‮ ‬و پشتگیریەكی‮ ‬جووتیاران،‮ ‬كەلە دواتریش بە بڕەپارەیەكی‮ ‬كەم تۆوەكە درایەوە پێیان‮.‬
دۆزینەوەی‮ ‬باشترین تۆوی‮ ‬پەتاتە
حكوومەت خوازیاربوو لەم هاوكارییە بەردەوام بێت،‮ ‬بەڵام بڕینی‮ ‬بودجەو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وایكرد هاوكارییەكان وەك پێویست نەبن،‮ ‬بۆیە جووتیاران بڕیاریاندا بە هەوڵی‮ ‬بچووكی‮ ‬خۆشیان بێت لە هەنگاوەكانیان خاونەبنەوەو بەهۆی‮ ‬چەند كۆمپانیایەك لە وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا و چەند وڵاتێكی‮ ‬تر،‮ ‬بنەتۆوی‮ ‬پەتاتە هاوردەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬كە لەوەوپێش لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵەوە بووە،‮ ‬بەم شێوەیەش لە‮ ‬10 ساڵی‮ ‬ڕابردوودا بەڕیژەیەكی‮ ‬بەرچاو بەرهەمەكەی‮ ‬زیادی‮ ‬كردووە و هەوڵەكانیش لە لایەن جووتیارانی‮ ‬نموونەیی‮ ‬كوردستان هەر بەردەوامە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی‮ ‬باشترین تۆوی‮ ‬پەتاتە كە بەرگەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬بگرێ و لەگەڵ كەشوهەوای‮ ‬كوردستان بگونجێ و داهاتی‮ ‬زۆریش بۆ جووتیاران بدات بەدەستەوە،‮ ‬بەمەش بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و كاری‮ ‬دەستی‮ ‬جووتیاران ئابووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێ دەبووژێتەوە‮. ‬
پەتاتە لە‮ ‬ڕیزبەندی‮ ‬چوارەمی‮ ‬خۆراكەكانە
پەتاتە بەهۆی‮ ‬ئەوبەها بەرزە خۆراكیەی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬كە لە هەموو وەرزەكانی‮ ‬ساڵدا بوونی‮ ‬هەیە و بە نرخێكی‮ ‬گونجاو دەست كڕیار دەكەوێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا سوودێكی‮ ‬زۆر بە تەندروستی‮ ‬مرۆڤ دەگەیەنێت و بڕێكی‮ ‬باشیش پڕۆتین و كاربۆهیدرات لە پێكهاتەكەیدا هەیە‮. ‬هەروەها پەتاتە بەیەكێك لە ناسراوترین و بەرفراونترین ئەو بەرهەمە خۆراكیە كشتوكاڵیانە دادەنرێت و لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانیش گرنگی‮ ‬تایبەت بە خواردن و چاندن و بەرهەمهێنانی‮ ‬دەدرێت و بەشێوەیەكی‮ ‬بەربڵاو لە هەموو جیهاندا هەیە و بەكاردەهێنرێ،‮ ‬بەم هۆیەشەوە پەتاتە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬گرنگیپێدانەوە لە جیهاندا‮ ‬ڕیزبەندی‮ ‬چوارەمی‮ ‬وەرگرتووە لە دوای‮ ‬گەنم و برنج و گەنمەشامی‮.‬
لە هەردوو وەرزی‮ ‬بەهار وپایز بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬پەتاتە هەیە
‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیش دەمێكە ئاشنای‮ ‬ئەم خۆراكەیە لە چاندن و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی‮ ‬وەك خواردن،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕەوڕەوەی‮ ‬ژیان و بەرەوپێشچوونی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و كەڵك وەرگرتن لە كەرەستەو پێداویستیەكان لە كەم و زۆر بەردەوام بووە تا بەئەمڕۆ دەگات و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیش شوێنێكی‮ ‬گونجاو و لەبارە بۆ ئەم خۆراكە لە كەشوهەوایەكی‮ ‬نیمچە گەرم و خاكێكی‮ ‬سووك و تێكەڵی‮ ‬لماوی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە پلەی‮ ‬گەرمی‮ ‬ژێرخاكەكەی‮ ‬بگاتە‮ ‬18 تا‮ ‬20 پلەی‮ ‬سەدی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەگەر پەتاتەكە زانستیانە بچێنرێ بڕی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬یەك تۆن چێنراو دەگاتە‮ ‬15 بۆ‮ ‬20 تۆن و ساڵانەش توانراوە لە هەردوو وەرزی‮ ‬بەهار وپایز بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬پەتاتە هەبێت‮. ‬
33 ساڵە كاری‮ ‬چاندنی‮ ‬پەتاتە دەكات
مەروان عومەر خورشید جووتیارێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و لە ئێستادا خاوەنی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬سەربەخۆیەتی‮ ‬بە ناوی‮ ‬خۆی،‮ ‬كە لەوەوپێش لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬دیكەوە لە هۆڵەنداوە بنەتۆوی‮ ‬هاوردەی‮ ‬كوردستان دەكرد و لە زەوییەكانی‮ ‬خۆیدا دەیچاند،‮ ‬مەروان بۆ خەبات دەڵێت‮: ‬لەوەتی‮ ‬فامم كردووە نزیكەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬33 ساڵە كاری‮ ‬چاندنی‮ ‬پەتاتە دەكات،‮ ‬خۆی‮ ‬و براو كەسوكارەكەی‮ ‬و ئەم كارەشی‮ ‬لە باوكییەوە بۆ ماوەتەوە لە زەوییەكانی‮ ‬گوندی‮ ‬زیناوەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شێخان،‮ ‬هەروەها ساڵانە بڕێكی‮ ‬زۆر لە كێڵگەكەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬پەتاتە پێشكەشی‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكات و لە كاتی‮ ‬چاندن و چنینەوەشی‮ ‬ڕۆژانە نزیكەی‮ ‬200 كەس لە كێڵگەكەی‮ ‬كاردەكەن و سوودمەند دەبن‮.‬
سوودوەرگرتن لە ئەزموونی‮ ‬وڵاتان
لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا ئەو جووتیارە دەشڵێ‮: ‬بەرلەوەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ تۆوی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬باوەڕپێكراوبهێنێ،‮ ‬زۆر لەمێژ بوو ئێمە خەریكی‮ ‬ئەم كارە بووین و ساڵانە‮ ‬10 بۆ‮ ‬15 تۆن پەتاتەم چاندووە و بەرهەمەكەشم زۆر باش نەبووە و كەم بووە،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و بەردەوامبوونمان و سەردانكردنمان بۆ هۆڵەندا،‮ ‬شارەزاییەكی‮ ‬باشمان لە ئەزموونی‮ ‬ئەو وڵاتە وەرگرت و زۆر لێزانانە و زانستیانە كاری‮ ‬لەسەر دەكەین و ساڵانەش‮ ‬ڕێژەی‮ ‬بەرهەمهێنانیشمان لە بەرزبوونەوە دایە‮. ‬
فەڕەنسا دەروازەیەكی‮ ‬نوێ بەڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان
جووتیارەكانی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬و دەڤەری‮ ‬شیخان و بەردەڕەش كە بە ناوچەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬چاندنی‮ ‬پەتاتە ناودەبرێ،‮ ‬سوودیان لەو پێشكەوتنە بەردەوامە كشتوكاڵیەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا وەرگرتووە،‮ ‬كە لە پێشەوەی‮ ‬ریزبەندی‮ ‬كشتوكاڵیدان،‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانەی‮ ‬كە مۆڵەتی‮ ‬باوەڕپێكراوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان هەیە سەردانی‮ ‬ئەو وڵاتانەیان كردووە و لە ئەزموونی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬جووتیارانیان سوودمەندبوون لە چۆنیەتی‮ ‬چاندن و بەرهەمهێنان و ئامادەكردنی‮ ‬ئەو تۆوانە كە هاوردەیان كردووە بۆ كوردستان‮. ‬ئەمسالیش لە مانگی‮ ‬چوار بارانێكی‮ ‬زۆر باری‮ ‬و بڕێكی‮ ‬باش لەبەرهەمەكانیانی‮ ‬خراپكرد و كەمێكیشی‮ ‬تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬هاتن بەهۆی‮ ‬وشەكەساڵی‮. ‬مەروانی‮ ‬جووتیاری‮ ‬نموونەیی‮ ‬كوردستان و خاوەن كۆمپانیای‮ ‬خۆی‮ ‬پارساڵ چوار جۆری‮ ‬لە جۆرەكانی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬گەیاندبووە كوردستان بۆ تاقیكردنەوە لە دوای‮ ‬چاندن و بەرهەمهێنانی‮ ‬و پشكنینی‮ ‬لەلایەن بەڕێوەبەری‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬باخداری‮ ‬دهۆك سەركەوتنیان بەدەستهێنا و دەركەوت بنەتۆوی‮ ‬فەرەنسا گونجاو بوو بۆ خاكی‮ ‬كوردستان و بەرگەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬دەگرن و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬بەرهەمهێنانیشیان بەرزە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش مەروان عومەر خورشید سەردانی‮ ‬فەڕەنسای‮ ‬كردەوەو بەیاوەری‮ ‬نووسینگەی‮ ‬خەبات لە هۆڵەندا بۆ لە نزیكتر بینینی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬كۆمپانیاكەو سەردانكردنی‮ ‬كێڵگەكان و بەدەستهێنانی‮ ‬بنەتۆوی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬ئەو وڵاتە بۆ جووتیارانی‮ ‬كوردستان‮. ‬
دابینكردنی‮ ‬كەرەستەی‮ ‬مۆدیرن و كۆگای‮ ‬هەڵگرتن زۆر پێویستە
مەروان عومەر خورشید لە بارەی‮ ‬بنەتۆوی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬بۆ خەبات دواو گوتی‮: ‬سوپاسی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دەكەین لە گەیاندنی‮ ‬پەیامەكانمان بۆ جووتیارانی‮ ‬كوردستان و ئاشنابوونیان بە چۆنیەتی‮ ‬كاركردنمان بۆیان،‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەو تاقیكردنەوەی‮ ‬كردمان لەسەر بنەتۆوی‮ ‬فەرەنسا بۆمان دەركەوت بۆ خاكی‮ ‬كوردستان زۆر باشە،‮ ‬بۆیە گەڕاینەوە بۆ لایان و ئەوانیش خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان دەربڕی‮ ‬بە پەیوەندی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد و فەرەنسا كە مێژوویەكی‮ ‬درێژمان هەیە لەگەڵ‮ ‬یەكتر هەیەو بەردەوام هاوكاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەم جارەش بەشێوەیەكی‮ ‬تر هاوكارمان دەبن لە دابینكردنی‮ ‬بنەتۆوی‮ ‬پەتاتە بۆ كوردستان و خۆشم هاتم لەنزیكەوە كێڵگەكانم بەسەركردەوە،‮ ‬كە ئەمە بۆ‮ ‬یەكەمجار بوو بتوانین ئەم ئەزموونە ببینین‮. ‬پێشتر چەندین جاری‮ ‬تر چووبووین بۆ وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا ئەمەمان نەبینیبوو،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان كەرەسەتەكانیان ببینین كە زۆر جیاوازبوون‮ ‬،‮ ‬بەسێ كەس و چەند كاتژمێرێك بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر‮ ‬ڕێكوپێك بەرهەمەكەیان كۆدەكردەوە،‮ ‬بەڵام لای‮ ‬ئێمە بەچەند‮ ‬ڕۆژ و چەندین كرێكار هێشتا پێڕاناگەین بەجوانی‮ ‬كۆی‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬بۆیە لێرەوە جێگای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەین كە پرسی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬بخاتە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬ئەم چوار ساڵەی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬جووتیاران بێت بەدابینكردنی‮ ‬كەرەستەی‮ ‬مۆدیرن و كۆگای‮ ‬هەڵگرتن و نەهێشتنی‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬خۆراك لە وەرزی‮ ‬خۆماڵیدا و دۆزینەوەی‮ ‬بازاڕكردن بۆ بەرهەمەكانمان‮. ‬
ئەلەند‮ ‬ڕۆئد ئاوات‮: ‬بنەتۆوی‮ ‬پەتاتە بۆ زۆرترین وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئاسیا رەوانە دەكەین‮ ‬
لە دوای‮ ‬بینینی‮ ‬هەموو كێڵكەكان و بەسەركردنەوەیان لە چۆنیەتی‮ ‬جۆری‮ ‬باش و خراپیان لەگەڵ جووتیاری‮ ‬نموونەیی‮ ‬مەروان عومەر و ئەلەند‮ ‬ڕۆئدئاوات خاوەنی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬LSA، دواتر بەهاوكاری‮ ‬و وەڕگێرانی‮ ‬بۆ كوردی‮ ‬لەلایەن سەفوان ئیحسان عەلی،‮ ‬خاوەنی‮ ‬كۆمپانیاكە ئەلەند بەم شێوەیە بۆ خەبات دوا‮: ‬ئێمە مێژوویەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دۆستایەتی‮ ‬درێژ پێكەوەی‮ ‬گرێداوین،‮ ‬كە ئەمڕۆش بتوانین هاوكاری‮ ‬یەكتربین‮. ‬ئەم كۆمپانیایەی‮ ‬ئێمە نزیكەی‮ ‬35 ساڵە وەك خێزانێك هەمانە،‮ ‬كە بریتین لە خۆم و براكانم و پێكەوە ئەم كارە دەكەین و بۆ زۆرترین وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئاسیا بنەتۆوی‮ ‬پەتاتەی‮ ‬خواردن رەوانەی‮ ‬وڵاتان دەكەین،‮ ‬پێشمان خۆشە كوردستانیشی‮ ‬هاتە سەر،‮ ‬كە كەشوهەواو جۆری‮ ‬خاكەكەمان لەیەك نزیكن و گونجاوە بۆ ئەم كارە‮. ‬
لەڕێگەی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬میسری‮ ‬ئەو كۆمپانیا كوردیەم ناسی
لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا خاوەنی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬LSA رایگەیاند‮: ‬من لەڕێگەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬میسری‮ ‬ئەو كۆمپانیا كوردیەم ناسی،‮ ‬كە داوای‮ ‬چەند جۆرێكی‮ ‬پەتاتەیان كرد بۆ تاقیكردنەوە و دواتر دەركەوت بە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬زۆر بەرز سەركەوتووبوون‮. ‬لە دوای‮ ‬ساڵێك بردنی‮ ‬ئەو پەتاتەیە خۆشبەختانە بەموژدەی‮ ‬خۆشەوە هاتنەوە لامان كە توانیویانە لە زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان سەركەوتووبن لە چاندن و تاقیكردنەوەی‮ ‬كە چاوەڕوانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ دەكەن كە پەسەندیان بكات‮. ‬لەگەڵ ئەمانەشدا جۆری‮ ‬سپۆندیان بەرێژەیەكی‮ ‬باش برد كە لەكوردستان ناسرا و باشەو بەكاردەهێنرێ،‮ ‬بەهیواین بتوانین لەنزیكترین كات‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬باشیان بۆ ئامادە بكەین بۆ ساڵی‮ ‬داهاتوویان‮.‬
پێمان خۆشە سەردانی‮ ‬كوردستان بكەین
لە كۆتایشدا بە ئەلەند‮ ‬ڕۆئدئاواتم‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬پێتان خۆشە سەردانی‮ ‬كوردستان بكەن؟ بەپێكەنیەوە گوتی‮: ‬خۆشحاڵ دەبین چۆن سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كڕیارمان دەكەین ئاوەهاش پێمان خۆشە سەردانی‮ ‬كوردستان بكەین و لەنزیكەوە كێلگەو جووتیاران ببینین و ئاڵوگۆڕی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬یەكتربكەین و سوودمەند بین بۆ‮ ‬یەكتری‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬وڵاتمان و ئابووریمان‮. ‬ئێمەش پێمان خۆشە جووتیارانی‮ ‬كوردستان سەردانمان بكەن و لە ئەزموونی‮ ‬خۆمانیان نیشان بدەین و بەم نزیكبوونەوەو پەیوەندییەش زۆر خۆشحاڵم بەتایبەتی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەم كۆمپانیا كوردیە كە خاوەنەكەی‮ ‬مەروان عومەرە،‮ ‬لە كۆتاییشدا سوپاستان دەكەم و سڵاوم بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان و جووتیارانیان‮.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…