فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەکەن

0
111

قایمقامی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە جارێکی دیکە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کراوە.

بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ : “کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣\١١\٢٠١٨  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی “بێ پاڵان”ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەریان لە قەزای پشدەریان لە ئیدارەی ڕاپەتین بۆردومان کردووە”.

قایمقامی قەزای پشدەر ئاشکراشی کرد: “بۆردومانەکە هیچ زەرەرو زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام دڵڕاوکێی لەلای هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوێت: شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێتە

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە (29/ 9/ 2020…