فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەی شارباژێڕی بۆردومان کرد

0
97

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا گوندی “گەڵاڵە”ی سەر بە قەزای ماوەتی لە ناوچەی شارباژێڕ بۆردومان کردووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت  ڕایگەیاند: “فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا چەند موشەکێکیان ئاڕاستەى “کوێرەکانی و دەشتی ژاژۆلان” لە نزیک گوندی گەڵاڵە کردووە.

گوتیشی: “هیچ زیانێکی گیانی بەر دانیشتوانی گوندەکە نەکەوتووە، بەڵام ئاگر لە شوێنی بۆردومانەکە کەوتووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە زیان بەر بنێشت و ڕەزی ھاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە”.

قایمقامی قەزای ماوەت، ئاماژەی بەوەش کرد: “ھەرچەندە بۆردومانی “کوێرەکانی و دەشتی ژاژۆلان” کراوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە هیچ کەسێک بەر ئەو بۆردومانە کەوتبێت”.

بەھۆی بوونی چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەمە چەندینجارە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکات و ھاووڵاتیانێ سڤیل دەبنە قوربانی.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد : پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر دەکرێت

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی عێراق بەشە…