ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1-8-2020 هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆپارێزی به‌ رووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵێك رێكاری دیاریكردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌..

یه‌كه‌م: پێویسته‌ گه‌شتیارانی چوون و ھاتن ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربھێنن له‌ تێرمیناڵی فڕوكه‌خانه‌.

دووه‌م:  به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ گه‌شتی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتیاران پێویستییان به‌ پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ جۆری (PCR).

سێیه‌م:  پێویسته‌ گه‌شتیاران، به‌ر له‌ ھاتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌، په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌و ھێڵه‌ ئاسمانییه‌ۆه‌ بكه‌ن كه‌ گه‌شته‌كه‌یان له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دڵنیا بوون له‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆی ده‌چن.

چواره‌م: پشكنینه‌كان، به‌پێی بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ، رێگای كه‌ركوك، ته‌نیشت كۆلێژی زانست، ئه‌نجام ده‌درێن.

 پێنجه‌م: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ دێنه‌ ھه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ یان پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ جۆری (PCR) به‌ر له‌ 48 كاتژمێر به‌ر له‌ ھاتنیان ئه‌نجام بده‌ن، یاخود له‌ كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پشكنینه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و تێچوویه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی گه‌شتیار.

شه‌شه‌م: پێویسته‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌ ھاتووه‌كان به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، له‌ دوای گه‌یشتنیان بۆ ھه‌رێمی كوردستان.

حه‌وته‌م:ھه‌ریه‌ك له‌ شاندی فه‌رمی، خاوه‌نكار و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دێنه‌ كوردستان، ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ (خۆ كه‌ره‌نتینكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ نایانگرێته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای پەکەکە و حەشدی شەعبی داگرت

بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال دەڵێ، بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکان…