پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای سەرۆكایەتیی دوو لیژنەی پەرلەمانی دەكات و یەكێك لەو لیژنانەیش دەبێ سیادی بێت، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتییش دەڵێت: “ئەوە مافێكی خۆمانە”.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، هەر 12 پەرلەمانتار سەرۆكایەتیی لیژنەیەك دەكەن، پارتی دیموكراتی كوردستان 24 پەرلەمانتاری هەیە و سەرۆكایەتیی 2 لیژنە دەكات، كە یەكێكیان سیادییە”.

سەبری، هەروەها گوتیشی: “ساڵانی رابردوو پارتی سەرۆكایەتیی لیژنەی ئەمن و ئاساییش و دەرەوەی كردووە، بۆ ئەم خولەی پەرلەمانیش چاوەڕوانین بزانین كام لیژنانە بەر پارتی دەكەون، داوایش دەكەین یەكێك لە سەرۆكایەتیی لیژنەكانمان سیادی بێت، چونكە لیژنەكانیش بەسەر پێوەری ABCدابەش كراون و، پارتی مافی خۆیەتی لە A،Bسەرۆكایەتیی لیژنە بكات”.

دەشڵێ، دوای ئەم دانیشتنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەنگە دانیشتنی داهاتوو ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە و لیژنەكان دابەش بكرێن.

راژیار هەورامی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…