فراكسیۆنی بابیلۆن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامی موفتی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، دەبێت مەهدی سومێدعی داوای لێبوردن بكات یاخود لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ بكرێت.


سه‌رچاوه‌یەکی ئاگادار، ڕایگه‌یاندووه‌ فراكسیۆنى بابلیوون، كه‌ فراكسیۆنێكی مه‌سیحییه‌ سكاڵاى یاسایی دژ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌هدی سومه‌یدعی، موفتى عێراق كه‌ سوننه‌یه‌ و عه‌لا مووسه‌وى، سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌ تۆمار ده‌كات.

لەراگەیەندراوەكەیان دەشڵێن ئیتر لەمەودوا ده‌بێت مرۆڤی ساده‌ چاوه‌ڕوان چی بكات، ئه‌گه‌ر شێخ و ئیمامێك له‌به‌ر چاوی كامێراكان به‌بێ هیچ شه‌رمێك شه‌رعییه‌ت به‌ كوشتنمان بدات.

لەلایەكی دیكەشەوە جۆزیف سلێوە سەركردەی مەسیحییەكان رایگەیاندووە، هەندێك لە بەرپرسانی ئاینی تائێستا وتاری داعشانە دژی مەسیحییەكان دەدەن و ئەوەش بەهەمووشێوەیەك رەت دەكەینەوە.

پێشتر موفتى عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاهه‌نگگێڕانی به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، حه‌رم كرد.

هاوكات سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌، ڕایگه‌یاند، كه‌ له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا عیساى كوڕى مه‌ریه‌م، له‌ یه‌كی كانوونى دووه‌م نییه‌، ئه‌و مێژووه‌ له‌لایه‌ن شا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ڕۆمانه‌وه‌ دانراوه‌، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى عیساوه‌، گونجاو نییه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی دارایی عێراق : مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نییه‌

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێك…