هێرشبه‌ری كۆلۆمبی رادمێل فالكاو یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی له‌به‌رده‌م دادگای ئیسپانیا ئاماده‌بوو، به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ڵاتن له‌باج بانگهێشت كرابوو، له‌ساڵانی 2012 و 2013 كاتێك یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو، دادگای مه‌دریدی ئه‌ستێره‌ی كۆلۆمبی تاوانباركردو به‌ 16مانگ زیندانی سزایدا له‌گه‌ڵ سزایی دارایی به‌به‌های 9ملیۆن یۆرۆ. سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا ناچێته‌ زیندان، چونكه‌ سزایه‌كه‌ له‌2ساڵ كه‌متره‌، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ست دادوه‌ر دایه‌، كه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ ده‌كات فالكاو بڕه‌ پاره‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌وه‌ی سزای زیندانیكردنی رابگیرێت. ئیداره‌ی باجه‌كان له‌م دواییه‌دا چه‌ندین یاریزانی تاوانباركردووه‌ له‌ به‌رشلۆنه‌و مه‌درید، دیارترینیان لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نیمار. هه‌روه‌ها چه‌ندین یاریزانی پێشووی ریال مه‌دریدیش دادگایی كراون له‌وێنه‌ی ئه‌نخێل دیماریاو چابی ئه‌لۆنسۆ و راهێنه‌ری پورتوگالی گۆزێ مۆرینهۆ و كارڤالیۆ و شان به‌شانی چه‌ندین یاریزانی ئێستای شاهان له‌وێنه‌ی كرواتی لۆكا مۆدریچ و به‌رازیلی مارسێلۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

24 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه…