عێراق سێ هەزار و 396 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند

0
74
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێ هەزار و 396 تووشبوو و 67 گیانلەدەستدان تۆمارکراون. 
لە راگەیێندراوەکەی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، 18 هەزار و 901 پشکنین ئەنجامدراون و کۆی گشتیی پشکنینەکان ملیۆنێک و 183 هەزار و 950 پشکنینن.
تووشبووەکان زۆرترینیان لە بەغدان، دوای ئەویش بەسرە، هەولێر لە هەرێمی کوردستان و نەجەف و کەرکووک دێن. کۆی ژمارەی تووشبووی دەستنیشانکراو گەیشتووەتە 156 هەزار و 995 تووشبوو.
لە 24 کاژێری رابردوو 67 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی عێراق گیانیان لەدەستداوە و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 531 کەس.
ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار 312 تووشبوو چاکبوونەتەوە. ئێستا ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە 112 هەزار و 102 کەسن.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاحەدین محەمەد، ناسراو بە سەڵاح كوێخا  سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرم…