عێراق بەرمیلێك بارووتە و لە لێواری‮ ‬تەقینەوە دایە

0
349

سوورە مەرگەیی
لە درووست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقەوە ئەو وڵاتە هیچ كاتێك وەك ئێستا پەرپووت و لاواز و لەرزۆك نەبووە،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬میژووش بارودۆخی‮ ‬عێراق دژبەری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬كورد بووە و هەر كاتێك بەغدا بەهێز بووبێ كورد قڕان و كاول كردنی‮ ‬كوردستان لە پێشینەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬بووە،‮ ‬دەبێ كورد كەڵك لەو پەرپووتی‮ ‬و لەرزۆكی‮ ‬و لاوازیەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق وەربگرێ،‮ ‬كاتێكیش كورد دەتوانێ ئەو هەنگاوە بنێ و كەڵك لە پەرپووتی‮ ‬و لاوازی‮ ‬عێراق وەربگرێ‮ ‬،‮ ‬كە كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوسێتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬ناو حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان بكاتە ئەو چەكەی‮ ‬كە وەڵامی‮ ‬ئەو پەرپووتی‮ ‬و لاوازیەی‮ ‬بەغدا و ئەو قۆناغە هەستیارەی‮ ‬پێ بداتەوە‮.‬ بەڵام ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ هەندێ كەس و دەستە و گرووپ پەند لە مێژوو وەرناگرن و نایانەوێ كەڵك لەو پەرپووتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا و پەرتەوازەیی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬شیعە و سوننە لە لایەك و ناوماڵی‮ ‬شیعە لە لایەكی‮ ‬تر وەربگرن،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬رێكخستنەوەی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد و تەبایی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬ناو حزب و لایەنەكانی‮ ‬كوردستان تاوان بێ،‮ ‬هەر كەسێك باسی‮ ‬گرنگی‮ ‬تەبایی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬بكات ئەو كەس و دەستە و گرووپانە پێی‮ ‬دەڵێن‮: ‬تۆ پارتی،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬كوردبوون و كوردایەتی‮ ‬كردن خەتا و خیانەت بێ،‮ ‬هەر كەسێك باسی‮ ‬كوردبوون و كوردایەتی‮ ‬بكات،‮ ‬دەڵێن‮: ‬تۆش بوویتە پارتی،‮ ‬هەر كەسێك لە بۆنەیەكیشدا ئاڵای‮ ‬كوردستان بەرز بكاتەوە،‮ ‬دەڵێن‮: ‬فڵانە كەسیش بۆتە پارتی،‮ ‬واتا ئەو كەس و دەستە و گرووپانە بەها و رەمزە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان بە مڵكی‮ ‬پارتی‮ ‬دەزانن،‮ ‬ئەوەش جیا لەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬پێ دەكەنە خاوەنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد كە بەڕاستیش خاوەنیەتی،‮ ‬خۆیانی‮ ‬پێ لە هەموو پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان بە دوور دەگرن،‮ ‬بۆیە ئەو كەس و دەستە و گرووپانە تا بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬و بەها و رەمزە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان نەخەنە پێش بەرژەوەندی‮ ‬كەسی‮ ‬و سەرووی‮ ‬بەها و رەمزە حزبییەكان،‮ ‬نابینە خاوەنی‮ ‬ئەو دەنگ و رەنگە كوردایەتییەی‮ ‬بتوانین وڵامی‮ ‬ئەو قۆناغە هەستیارەی‮ ‬پێ بدەینەوە و ناشبینە خاوەنی‮ ‬ئەو هێزەی‮ ‬لە رووی‮ ‬حكومەتە پەرپووت و لەرزۆكەكەی‮ ‬بەغدا بەهێز دەربكەوین‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…