شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان چەک و خوێندندا نەخشەسازی ئایندەی کێشا

0
280

تەها دەروێش نادر – هۆڵەندا
59 ساڵ لەمەوبەرلە دوای 15 ساڵ لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵگیرسا ، کە بووە ئومێدی ئایندەی گەشی کورد بۆ وەدەستخستنی ئامانجەکانی لە ماف و ئازادی ، لەنێو هەلومەرجێکی سەخت و دژواری دوای جەنگی جیهانی دووەم و دابەشبوونی جیهان بەسەر دوو جەمسەردا ، پەراوێزخستنی مافی کورد لە پەیماننامەی سیڤەرەوە گۆڕدرا بۆ لۆزان ، هەوڵی گەورە پیاوان و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان خەباتێکی بێ خەوشیان کرد ، بەڵام مەخابن نەگەیشتنە ئەوەی کورد بگاتە ترۆپکی ئازادی لە نێو ئەم هەموو گۆڕانکاریەدا ، خۆڕسکانە پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبوو لە 16ی ئابی 1946 دابە ڕابەرایەتی مستەفا بارزانی نەمر ، ئەمڕۆش دوای سێ چارەکە سەدە گەورەترین پارتی گۆڕەپانی کوردستانە وە لەسەر ئاستی هەڵبژاردنی کوردستاندا خاوەن 45 کورسیی پەرلەمانییە و لەسەر ئاستی عێراقیشدا زۆرترین دەنگی هێناوە بەتەنیا خاوەنی 25 کورسیی پەرلەمانە لەبەغدا، لە تەمەنی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەری و درێژخایانە کە ماوەی 14 ساڵ بەردەوامی هەبوو، هەموو چین وتوێژەکانی کورد خۆیان تیایدا بینیوە پێکەوە بەرگریان لە ناسنامەی کوردبوون دەکرد ، زۆر دەستکەوتی گەورە و گرنگ و مێژوویی بەدەستهێنا ، لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا زۆر بەگرنگییەوە دەیڕوانییە خوێندن و ئومێدی شۆڕش و حزبەکەی لەسەر هەڵدەچنی بۆ پێشکەوتن و ئایندەی کورد .
لەم یادە پڕشکۆیەدا پێم خۆشە ئاماژە بەوە بکەم مستەفا بارزانیی نەمر لەگەڵ شۆڕش و بەرخوداندا وای چاوەڕوان دەکرد لەبەری ڕەنج وخەباتی ئەم شۆڕشە نەوەیەکی ڕۆشنبیرو خوێندەوار پێ بگەیەنێت، بۆیە چەندین قوتابی بەزەماڵە دەناردە دەرەوەی نیشتیمان بۆ فێربوونی زانست و وەرگرتنی بڕوانامەی باڵا ، هەر ئەوەش بوو کە زۆرێک لە گەنج ولاولە دەرەوە خوێندنیان تەواوکرد وگەڕانەوە ناو شۆڕش ، کاتێکیش بەینی ڕژێم و شۆڕش تێکچوو، پارتی زانکۆی جێنەهێشت لەگەڵ خۆیدا بردییە شاخ ، ڕژێم هەروەک پیشەی دڕندانەی خۆی لە 24/4/1974 بۆردوومانیکردن و دەیان لاوی بێ سەر و شوێن وشەهید کردن، شۆڕش لەپاڵ خەباتی چەکداریدا دەیان تیپی وەرزشی و هونەری و هورمەندان و ڕۆشنبیرانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە هەریەکەو لە بواری خۆیاندا کاری خۆیان بکەن، بەمەش ڕوویەکی جوانی شارستانیەتی شۆڕشی نیشاندەدا ، وێڕای خاوەنی چاپخانەو بڵاوکراوە و ڕۆژنامەو گۆڤار و پەرتووک بوو کە هەموویانی بەسەرچاوەی هۆشیاری نەتەوەییانە دەزانی کە شۆڕش لەسەر بنەمای زانست وزانیاری دروست پێبگەیەنێت . کە سەرئەنجام شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بڕینی قۆناغێکی تازە بوو لە مێژووی نەتەوەکەماندا لەگەڵ خەبات و بەرخودان وبەرگریکردنیشدا بووە فەرهەنگ، چونکە زیاتر وشەی شۆڕشگێڕی و فەرهەنگی خەبات لەوێوە داکەوت لە مێژووی ڕاستەقینەی نەتەوەیماندا پانتایەکی زۆری داگیرکردووە تا ئێستاش تێکۆشەرانی هەموولایەنەکان هەرکات مێژووی خۆیان بنووسنەوە، دەبێ تەزکیەی خەباتی درێژخایەنی کوردایەتی یان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە پشتڕاست بکرێتەوە ، ئەمە بوو گەورەی ئەوشۆڕشە بۆ کورد کە بنەغەی ئەمڕۆی دامەزراند وکورد لەسایەیدا بەئاشتی و ئازادی و دیموکراتی ژیان دەگوزەرێنن بە ئارامی و نەوەکانیان لەسێبەریدا بەخوێندن و زانست گۆش و پەروەردە دەکەن ومیللەتێکی ساخلەم پێدەگەیەنن، درود بۆ بارزانیی ڕابەروهەموو پێشمەرگەی کوردستان لەم یادەپیرۆزەی 59 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕش ، سەری ڕێز بۆ تەواوی شەهیدانی کورد وکوردستان دادەنەوێنین .

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پ…