خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند ئاشتی کەمال لە لێدوانێکی تایبەت بۆ خەبات گوتی: شانۆیی مایسترۆ لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر رۆژی 10/ 11/ 2020 کات 4 ئێوارە، نمایش دەکرێت، شانۆگەری مایسترۆ بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردە، مەڵبەندی گشتی سلێمانی  و بەرێوەبەرایەتی شانۆی سلێمانی، لە نوسین و دەرهێنانی  حيدر ئەبو حیدرە، وەرگێڕانی رەئووف بێگەرد، نواندنی میدیا رەئووف بێگەرد و چەند قوتابییەکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، شانۆی ماسترۆ باس لەوانە دەکات وادەزانن بەسڕینەوە ئەقڵی مرۆڤ پارێزراو دەبن، بە تێکشکاندنی فیکر و داهێنان ئاراستەی هەموو جیهان بۆ بەرژەوەندی پڕۆژه هەنوکەییەکەیان بگۆرن.

ئەم شانۆیە پێمان دەڵێت ئەوانە رەنگە بتوانن جەستە لەناو بەرن و تۆوی رق و کینەبچێنن، بەڵام مەحاڵە بتوانن بیروباوەر نەهێڵن، لەم کارەدا ئەوە دەبینین کە موزیک وەک تاڤگەیەکی روناک دەبینین، ناتوانرێت زیندانی یا زیندە بەچاڵ بکرێت.

لە شانۆی مایسترۆ کۆمەڵێک هونەرمەند لە پشتی ئەم کارەووە کار دەکەن، وەک سەرپەرشتیاری گشتی شەماڵ فەهمی، بەرێوەبەری بەرهەم غفور عەبدوڵڵا، ڕوناکی شیرکۆ حەمە سعید، موزیک ئاشتی کمال، کیۆگراڤ ژیار شاهۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…