سه‌رۆكی بارزانی له‌ برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

برای به‌ڕێز د. كنیازێ ئیبراهیم میرزایێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو

به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم میرزایێڤمان پێ گه‌ییشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك به‌خشێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

12ـی 7ـی 2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…