سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی لوبنان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌

0
92

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ حكوومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیران گوتارێک پێشکەش بکات.

كەمێك پێش ئێستا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌، حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتیی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئێوارەی ئەمڕۆ گوتارێک پێشکەش بکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ کەمێک بەرلەئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی هاتووە و پاش کەمێکی دیکە حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارێکێشانەوەی خۆی و حکومەتەکەی رادەگەیەنێت.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2020، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ زیاترله‌ 160 كه‌س كوژران و تاوه‌كو ئێستا شه‌ش هه‌زاری كه‌سیش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌م وڵاته‌ كه‌وت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاحەدین محەمەد، ناسراو بە سەڵاح كوێخا  سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرم…