سەرۆك بارزانی نوێنەری ویستی سیاسی خەڵكی كوردستانە

112

هێما سۆفی
لە دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەپاندنی پەیماننامەی نەگریسی سایكس پیكۆ لە ساڵی 1916ی زایینی، كوردستان بە سەر چوار وڵاتی ئێران و توركیە و سوریە و عیراق دابەش و لەت لەت كرا. لە سەد ساڵی ڕابردوو لانی كەم دوای ئەو داگیركاریەی جوگرافییەی كوردستان ، لەهەموو بەشەكانی كوردستان خەبات و تێكۆشان لە پێناو ڕزاگاری نەتەوەیی هاتۆتە ئاراوە هەر لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و شێخ رەزای دەرسیم و سمكۆ شكاك و پێشەوا قازی محەمەد و بارزانی نەمر و …. لە هەموو بەشەكانی كوردستان ئاگری شۆڕش لە پێناو ڕاماڵینی داگیركەرانی كوردستان بە شێوەیەكی جیدی هاتە ئاراوە و لە ئاكام دا بەداخەوە ئەو شۆڕشانە بە ئێعدام كردن و شەهید كردنی ڕێبەرانمان تووشی نسكۆ هاتوون. ئەوەی جێگای ڕامانە بەو حاڵەش دیسان گەلی كورد دوای ئەو نسكۆیانەی بەسەری هات كۆڵی نەداوە و جارێكیتر هەستاوەتەوە سەر پێی و درێژەی بە ڕیباز ومیراتی رێبەرانی شەهید وشۆڕشە خوێناوییەكانی داوە. دەتوانین بڵێین، لە وەڵامی ئەوەی كە كورد بۆچی لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان نەیتوانیوە سەركەوتن بەدەست بێنی، دەكرێ وەڵام و هۆكارەكە بەسەر چەند خاڵی گرینگ دا دابەش بكرێت:
* بێجگە لە بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز و گەلەكۆمی وڵاتانی ئەقلیم، دەكرێ بلێین سەرەكیترین كێشە و گرفتی كورد كە هەردەم هۆكاری سەرەكی نسكۆكانی بووە، بریتییە ناتەبایی و ناكۆكی لە ناو ماڵی كورد، كە بۆتە ئامرازی سەرەكی پێنەگەییشتن و نەهاتنەدی هیوا و ئاواتەكانی گەلەكەمان:
* نەبوونی لۆبی لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی لە گەڵ وڵاتانی زل هێزی جیهانی كە قەرار بەدەستن و دەتوانن بۆ كورد پشتیوانییەكی باش بن.
* كورد هێچ كات هەوڵی نەداوە لە رەوتی دێپلۆماسی خۆی دا زلهێزان تێبگەێنێت كە ئەو بەرژەوەندییەی لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان هەیانە دەكرێ هەمان بەرژەوندی بەبەشداری كودر ئیدارە بدرێ كە لەبەرژەوندی هەردوولا و دەڤەرەكەدا بێت. ئەم خاڵەیان زۆر گرینگ و هەستیارە، دەبێ ئێمە بە مێژووی لانی كەم سەد ساڵەی خۆمان دابێینەوە و خەسار ناسی گشت رەهەندی بۆ بكەین كە بۆچی نەمانزانیوە یان نەماتوانیوە بكەوەینە بازنەی بەرژەوەنی ئابووری و سیاسی زلهێزان لە پێناو دەستبەركردنی رزگاری نەتەوەیی . بۆ نموونە: ئینگلیزییەكان بەدروست كردنی سەنتەری (شیعیزیم) لانی كەم لە پێنج سەد ساڵی ڕابردوو لە ئێرانێكی غەیرە عەرەب و پێكان و دەست نیشان كردنی بەرژەوندی كورد ماوە و درێژ خایەن ،دەبێ بزانین ئەو بەرژەوەندییانە چین وچۆن جێ بە جێ كراون لە هەموو بوارێكدا بە تایبەتی ئابووری و سیاسی. كە ترامپی سەرۆكی ئامریكا لە پێناو چ بەرژەوەندییەكدا پشتی لە كورد كرد و توركیەی لە رۆژئاوای كوردستان سەربەست كرد بۆ داگیر كاری و دژایەتی كردنی كوردان ، لە كاتێكدا كورد هاوپەیمانی سەرەكی ئەمریكا بوو لە شەڕی ترۆریستانی داعەش لەم رووەوە دەبێ خەسارناسی بكرێت و تێبگەین بۆچی ئەوە روویداوە و چۆن دەتوانین ئەو رووداوانە بەهەند وەرگرین؟.

لە پرسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری وڵات ئەو خالانە بە ڕوونی هەستی پێ دەكرێ، بۆ نموونە دژایەتی كردنی راستەوخۆی داگیر كەرانی كوردستان و زلهێزانی جیهانی بە تایبەتی دەوڵەتی ئینگلیز كە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دژایەتی گەلی كوردستانی كردووە و دەیكات (( بڕوانە كۆماری كوردستان ئەرتەشی شای ئێران لە گەڵ بریتانییەكان دوو جار هێرشیان كرد و لە ناوچەی سەقز ژەنڕاڵە چاو نەترسەكەی كوردستان جەنابی بارزنی نەمر تییشكاندن یان نموونەیەكی تر هیرَِشی بریتانییەكان بۆ سەر جەنابی شیخ مەحمود …))بەم پێیە لە پرسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان یەك معادلەی هەرە گرینگ هاتە ئاراوە ئەویش بێدەنگی وڵاتانی وەك ئەمریكا، دوو پەیامی پێ بوو و چاوریَِی ئاكامی ئەو گشت پرسیەی دەكرد بەڵام كە لە كەركوكی دڵی كوردستان رووداوەكانی شازدەی ئوكتوبرهاتنەپێش، داگیركەرانی كوردستان دەرفەتیان بە هەل قۆستەوە و هێڕشیان كردە سەر كوردستان و بەتەمای شتی گەورەتر بوون.

بەڵام كە هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕەنگاریان بوونەوە لە چەند بەرە و تێكی شكاندن و ئیزنی نەدان زیاتر پێشرەوی بكەن ..بۆیە ئەمریكا خۆی لەم پرسەدا بە خاوەن یان باشترە بڵێم بەرگری لە هاوپەیمانە سەركەییەكەی دژ بە تیرۆریستان نەكرد و لە رووی فیزیكییەوە هەرێمی كوردستان داكۆكی لێ نەكرا لەهەمبەر ئەو باس و خواستانەدا لەكاتێكدا گەلی كوردستان لەهەموو كوردستانی گەورە هێزی پشتگیری و مەعنەوەی پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان بوو كە لە سایەی كەسایەتی و ڕێبەرایەتی بزاڤی نەتەوەییانەی جەنابی سەرۆك بارزانی هاتبووە ئاراوە.

بەو كورتە باسە و بەرچاو ڕوونییە سەرەوە دێمە سەر باسی پرسی رێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە 25ی سێپتامبری 2017 ی زایینی لە باشووری وڵات بە ڕێبەرایەتی بزاڤی نەتەوەیی ئەوتۆ لە هەموو كوردستانی گەورە جەنابی سەرۆك بارزانی .پرسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان خاڵی وەرچەرخان و مێژوویی گەلی كوردستان و خاڵی سۆزی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلەكەمانە بەو پێیەی لە سەد ساڵی رابردوو دەیان شۆڕشی كورد لە پێناو دەستەبەر كردنی مافەكانی خۆی بەو هۆكارانەی پێشتر ئاماژەم پێ كرد و تووشی نسكۆ هاتووە ، ئەوەی لە باشووری وڵات بە هیمەت و ویستی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی بە پشتیوانی هەموو نێشتمانپەروەرانی باشووری وڵات و هەموو دڵسۆزانی كوردستانی گەورە وەك خاڵێكی گرینگی مێژووی هاتە ئاراوە و لەو رۆژەدا هەڵمەتێكی تاسەر ئێسقان دژ بە خەڵكی كوردستان و شەخسی سەرۆك بارزانی لە لایەن داگیر كەران و نەیارانی سەربەخۆیی و بێدەنگی زلهێزان بووە هێمایەك و ڕۆژێكی مێژووی لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا.

كوردینە ، لە راستی دا ئەوە سەرۆك مەسعود بارزانی بوو بۆ یەكەم جار لە مێژوودا بێ ترس و سڵكردنەوە لە داگیركەرانی كوردستان و تەنانەت زلهێزانی جیهانی ، ئیرادەی سیاسی و خواستی پەنجا ملیۆن كوردی بە گشت جیهانداناسان و سەلماندی بەحەق سەرۆك بارزانی درێژەدەر و میراتگری رێبازی پێشەوا قای محەمەد و مستەفا بارزانییە ، لێرەدا دەردەكەوێت خوێندەوەی سیاسی جەنابی سەرۆك بارزانی بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخە پڕ مەترسی و ئاڵۆزی سیاسی حاكم لە ناوچەكەدا لەوپەری هەستیاری و لەكاتێكی گونجاو و شیاو دابووە ، بە ڕوالەت سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەرك كردن بە هەموو مەترسییەكان و لەلایەكیتریش ئەگەری پشتیوانی نەكردنی زلهێزانی بەرژەوەندیخواز دروستترین بڕیاری گونجاوی بۆ گەلەكمان لە مێژووی سیاسی كورد و كوردستان دا ئەویش پرسی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری وڵات بوو . بۆیە دەبێ گشت رەهەندەكانی ئەو دەستپێشخەریەی جەنابی سەرۆك بارزانی بێتە بەر باس و ئاماژەی پێ بكرێت كە بۆ یەكەم جار لە مێژووی كورد ئەوە بە هۆی سەرۆك بارزانی ئیرادەی سیاسی گەلەكەمان بە هەموو جیهان ناسێنرا و بووە هێما و هیوایەك كەلەدواڕۆژێكی نە زۆر دوور دێتەدی. بۆیە دەڵیم سەرۆك بارزانی نوێنەری ویستی سیاسی خەڵكی كوردستانە و خوڵقێنەری 25ی سێپتێمبرە و دەنگی 50 ملیۆن كوردی بێ دەوڵەتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

چارلێز ڤان زێل لەدیدارێکدا بۆ خەبات: دەمەوێت ناسنامەی WGM لە ئۆڵۆمپیادی داهاتووی رووسیا بەدەست بێنم

خەبات: هاوار مورتكەیی:- چارلێز ڤان زێلی خانمە شەترەنجزانی هەڵبژاردەی خوارووی ئەفریقا لە لێ…