سەرۆك بارزانی مەرجەعی كورد.. پێگەی سەرۆك بارزانی لەنێوەندە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا

131

د. یوسف عەبدولقادر
ئێمە وەكو كورد مافی خۆمانە شانازی بە رێبەرەكانی خۆمان بكەین، بە تایبەتیش ئەوانەی جێ پەنجەیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی میللەتەكەماندا دیارە. من لێرەدا تەنیا باس لە پێگەی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی دەكەم لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و كاریگەریی و كاردانەوەكانی لە سیاسەتی ناوەو و دەرەوەی وڵاتدا.

جەنابی سەرۆك رابردوویەكی زۆر دەوڵەمەندو سەربەرزانەی هەیە لە بزووتنەوەی ئازدیخوازیدا، هەر لە سەرەتای ژیانیەوە چەكی شەرەف و كوردایەتی لەشانكردووەو بەشداری لە دەیان داستان و شەڕی سەپێندراو كردووە، كە بەسەر میللەكەماندا هاتووە، بەو هۆیەشەوە ئەزموونێكی زۆری لە بواری سەربازیدا هەیە، كە هەر جەنابیشیان بوو سەركردایەتی رووبەڕووبوونەوەی داعشی لە ئەستۆ گرت و تا دوایین رۆژ لە سەنگەرەكانی دژ بە داعش بوو، كە تاقە شانازی لای ئەو گرنگ بێت ناوی (پێشمەرگەیە) لە رووی سیاسی و دیبلۆماسیشدا پێگەی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆتە ئەمری واقیع، جگە لە ئەزموون و خەبات و تێكۆشانی رابردوویان، هەیبەت و كەسایەتی بەهێزی سەرۆك مەرجەعیەتبوونی ئەو فەرز دەكات، كە دۆست و دوژمن ناچار بكات دان بەو راستییەدا بنێن و هەر بەرپرسێكی ناوەوە و دەرەوە كە رووی لە كوردستان كرد، پێشەكی سەردانی جەنابی بارزانی دەكات و مەشوەرەت لەگەڵ بەرێزیان دەكات، واتا هاتنی هەركەسایەتییەك یان شاند و نوێنەرە دبلۆماسییەكان و سەركردەی وڵاتان، ئەگەر بەبێ بینینی جەنابی سەرۆك بگەڕێتەوە وا دەزانێت بەدەستی بەتاڵ گەڕاوەتەوە.

كەواتە سەرۆك بارزانی پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە هەموو بوارەكاندا لە ناوەوەو و دەرەوە حیسابی بۆ دەكرێت و وەكو رابەری نەتەوەی كورد مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بۆیە مەرجەعیەتەكە لێرەدا دەردەكەوێ و دەبێتە ئەمری واقیع. بۆ بەبیرهێنانەوەش لە ساڵی 1991 كە ئەو كات بەرەی كوردستانی هەبوو، داوا لە شاندی كوردی كرا بچنە بەغدا بۆ دانوستاندن لەگەڵ سەدام حوسێن و حكوومەتی ئەوكاتەی عیراق، كە هەر حزبێك نوێنەرێكیان لەنێو شاندەكەدا بوو، شاندی بەرەی كوردستانی بریتیبوون لە خوالێخشبووان مام جلال و كاك سامی عەبدولرەحمن و كاك رەسوڵ مامەند، هەروەها لە پارتیش جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی بوو، سەدام حوسێن ئەوكات نەیویست دوا بڕیار بدات بەبێ ئەوەی جەنابی كاك مسعود ببینێت و وا قەناعەتی بۆ دروست ببوو، كە بەبێ جەنابی سەرۆك گفتوگۆكان سەرناگرێت، بۆیە لە كاتی گەڕانەوەیاندا شاندەكە داوایان لە جەنابی سەرۆك كرد، كە بۆ بەرژەوەندی كورد سەردانی بەغدا بكات، ئەگەرچی جەنابیان زۆری پێ ناخۆش بوو، فەرمووی: حەزناكەم بچم، بەڵام مادام بەرژەوەندی میللەت لەوە دەبینن، ئەوە دەمانچەكەم داناو من دەچم گفتوگۆ لەسەر ئاشتی دەكەم، لەو رۆژەوەش تا ئەمڕۆ دەمانچەی نەبەست، كاتێكیش چووە بەغدا خوالێخوشبوو كاك نەوشیروان مستەفای لەگەڵ بوو، بە سەدام حوسێنی گوت: من لەسەر یەك دەریا خوێن پەڕیمەوەو هاتوومەتە ئێرە، قەت بیرم لەوە نەكردبووەوە دەست لە ناو دەستی تۆ دابنێم، بەڵام كە بەرژەوەندی میللەتەكەم و عێراق لەوەدایە، واهاتووم گفتوگۆتان لەگەڵ بكەم.

كەواتە جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بۆتە مەرجەع بۆ دوا بڕیار و بارەگای بەڕێزیان بۆتە ناوەندی بڕیار، هەر سەرۆك بارزانیش بوو سەركردایەتی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی كوردستان كرد، كە بریارێكی زۆر قورس بوو، هەروەها تەحەدا بوو بۆ رای گشتی كە میللەتی كورد داوای سەربەخۆیی دەكا، ئەوەش ریكۆردێك بوو بۆ مێژوو تۆمار كرا، ئەگەرچیش خەڵكانێك لە خەیاڵ دەژیان و وایاندەزانی سەرۆك بارزانی بە كورسیەكەیەوە حیسابی بۆ دەكرێت، بەڵام لە ئەنجامدا دەركەوت بەڕێزیان لە كورسیەكە گەورەترە و بە هەموو پێوەرێك مەرجەعە بۆ دۆست و دوژمن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

چارلێز ڤان زێل لەدیدارێکدا بۆ خەبات: دەمەوێت ناسنامەی WGM لە ئۆڵۆمپیادی داهاتووی رووسیا بەدەست بێنم

خەبات: هاوار مورتكەیی:- چارلێز ڤان زێلی خانمە شەترەنجزانی هەڵبژاردەی خوارووی ئەفریقا لە لێ…