خەبات: رۆشنا عەلی:- سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات دەربارەی ژمارەی ئەو مامۆستایانەی كە تا ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان بە فەرمی ئاماریان لا نییە ،بەڵام ئەوانەی تا ئێستا لای ئەوان تۆمار كراوە 55-60 مامۆستایە ئەحمەد سابیر سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ خەبات وتی:  لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسەوە ژمارەیەك مامۆستا توشی كۆرۆنا بوون لە نێوان 55 – 60 مامۆستا لە سنوری هەرێمی كوردستا بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیشەوە كۆچی دواییان كردووە و زۆربەشیان نەخۆشی درێژ خایەنیان هەبووە و پەتاكە كاریگەری هەبووە لەسەریان جێگای داخە ئێمە ئاگاداری لقەكانمان كردۆتەوە ڕۆژ بە رۆژ ناوی ئەو كەسانە تۆمار بكەن كە كۆچ دەكەن بۆ ئەوەی لە ئایندە بتوانین تۆمارێكیان بۆ بكەینەوە وەك تۆمارێك یان وەك كتێبێك ناوی ئەو مامۆستایانەی تیا تۆمار بكرێت  هەوڵیشمان داوە ئەو مامۆستایانەی توش بوون و چارەسەریان قورسە لەگەڵ وەزیری تاندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستییەكان ئاسانكاریان بۆ بكەن لەو ڕوەوە هاوكاری ژمارەیەكی زۆری مامۆستامانكردووە كە زوو چارەسەر وەربگرن. 

وەزارەتی تەندروستی وەك هاوكاری بڕێك پارەی تەرخانكردووە بۆ ئەوانەی بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن ئایا یەكێتی مامۆستایان بیری لەوە نەكردۆتەوە هاوكاری خانەوادەی ئەو مامۆستایانە  بكەن كە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان سپاردووە ؟ 

لە یەكێتی مامۆستایان بڕە پارەیەك هەیە بۆ مامۆستایانی كۆچكردوو كە ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بووە هەرچەندە بە پێی پێویست نەبووە بە حوكمی ئەم قەیرانە داراییە ئەمە لەلایەك لە لایەكی تریشەوە هەر كەسێك ڕووی لە ئێمە كردووە نوسراومان بۆ كردووە و هەوڵمان داوە هاوكاریان بكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئایا دەوڵەتی شکستخواردووی عێراق لەسەر دووڕیانە؟

د. سـامان سـۆرانی ئەزموونی حوکمڕانی عیراقی پاش ساڵی ٢٠٠٣ نزیکە لە ئەزموونی حوکمڕانی ئەڵمان…