رێبوار حەمەلاو شوانی
هەڵكەوتەی‮ ‬جیوسیاسی‮ ‬و ئێكۆنۆمی‮ ‬كوردستان كەوتۆتە ناوچەیەك كە بە درێژایی‮ ‬مێژوو چەقی‮ ‬مڵمڵانێی‮ ‬زڵهێزان و وڵاتانی‮ ‬ناوچە و بەتایبەت داگیركەرانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە دوور لە ویستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد خاك ونیشتیمانی‮ ‬كوردیان بە خاكی‮ ‬خۆیانەوە لكاندووە‮.‬
مێژوویی‮ ‬دوور ونزیكمان گەواهیدەری‮ ‬ئەو راستییەیەكە هیچ گەلی‮ ‬كورد حەزی‮ ‬بە داگیركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬دراوسێیەكانی‮ ‬نەبووە و باوەری‮ ‬جەنگ نەبووە‮ ‬،،‮ ‬بۆیە،‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكدار و راپەرینەكانی‮ ‬و ئێستا خەباتی‮ ‬شارستانیشی‮ ‬لە پێناو چەسپاندن و گەراندنەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬داگیركراویی‮ ‬بووە‮ . ‬لەو پێناوەشدا قوربانی‮ ‬و باجی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخشیووە‮.‬
لەبەرانبەردا،‮ ‬نەیاران لەگەڵ ئەوەی‮ ‬هەردەم هەموو جۆرە چەك و پیلانگێرییەكیان بەكارهێنانەوە تا كورد وكوردستان خاوەنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و شكۆ نەبێت زۆرجاران كاریان لە سەر دروستكردنی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و ناوچەگەرێتی‮ ‬و لێكترازانی‮ ‬كورد كردووە‮ ‬،‮ ‬ساویڵكەی‮ ‬و نارۆشنبیری‮ ‬هەندێك هێزولایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬و كەوتنە ژێر پیلانگێری‮ ‬نەیارانمان زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬ڵێكەوتۆتەوە‮ . ‬بەڵام بەهیمەتی‮ ‬كوردپەروەان و نیشتیمانپەوەران رێگری‮ ‬لەو زیانانە گیراوە‮ .‬
هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە ماوەی‮ ‬سێ دەیەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆری‮ ‬بڕیوە و رووبەرووی‮ ‬پیلانگێری‮ ‬وجەنگی‮ ‬كوردكوژی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬زۆر كراوەتەوە،‮ ‬بەڵام دیسان بە هۆی‮ ‬خۆراگری‮ ‬میللەتەكەمان بوونی‮ ‬رابەرایەتییەكی‮ ‬حەكیمانە و‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬هەموو جۆرە ناكۆكیی‮ ‬و ناتەبایی‮ ‬كە كاریگەرییان لە سەر دەستكەوتەكان و ناوبانگی‮ ‬كورد هەبێ ئەوا توانیویان بەرۆكی‮ ‬ئەو مەرامانە بگرن‮ .‬
بۆیە كوردستان لە ئێستادا‮ ‬،‮ ‬لە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و چارەنوسسازدایە،‮ ‬خاوەن پرۆژەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزترە و خاوەن پرۆژەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬گرنگە‮ ‬،‮ ‬لە رابردوو و ئێستاش‮ ‬سەرەرای‮ ‬گشت قەیران و كۆسپەكان هەنگاویی‮ ‬گەورەی‮ ‬هاویشتووە بەرەو پێشەوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام دیارە وەك هەمیشە‮ ‬نەیارانمان چاویان پێی‮ ‬هەڵنایەت و بەردەوام هەوڵی‮ ‬تێكدانی‮ ‬رێگەی‮ ‬كاروانەكەمان دەدەن‮ .‬
سەرۆك بارزانی‮ ‬،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬58 ‮ ‬ساڵ خەبات و تێكۆشانی‮ ‬بێ وچانی‮ ‬لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و پێشمەرگایەتی‮ ‬،‮ ‬بەردەوام‮ ‬كاری‮ ‬بۆ چەسپاندنی‮ ‬مافەرەواكانی‮ ‬كوردوكوردستان كردووە و بە چاوێكی‮ ‬كوردانە و دروو لە هەموو حزبایەتی‮ ‬بەرتەسەك كاری‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬چەترێك و كۆكردنەوەی‮ ‬هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەكان كردووە و ئامادە بووە هەمیشە باجی‮ ‬گەورە ببەخشێ بەڵام‮ ‬گەل و نیشتیمانەكەی‮ ‬سەربڵند بن‮. ‬ئێمە شەهیدی‮ ‬زۆرمان بەخشیووە و ماڵوێرانی‮ ‬و ئاوارەیی‮ ‬زۆرمان بنینیووە‮ ‬ئاوات و هیوایەكی‮ ‬زۆرمان بە ئایندە هەیە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەت بوون بە خاوەن كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی،‮ ‬بەرقەراربوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬خۆشگووزەرانی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئەمانە بەشێكن لەو خۆزگانەی‮ ‬كە هەموو خەڵك هیوایان بۆدەخوازێت،واتە ئومێدی‮ ‬گەلن،‮ ‬بەڵام بۆئەم جۆرە خوزگانەش ئەبێت لە وڵات سەركردەیەكی‮ ‬كارزان ولێهاتوو هەبێت بۆئەوەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬هاتنە دی‮ ‬ئومێدەكان بدات و كاریان بۆبكات‮.‬
نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێكە لەو كەس و سەركردانەی‮ ‬كە جێگەی‮ ‬ئومێدە،‮ ‬بۆ هێنانەدی‮ ‬خۆزگەكانی‮ ‬گەل،‮ ‬بەلای‮ ‬زۆربەی‮ ‬خەڵكەوە بەوەی‮ ‬لە حزبەكەی‮ ‬ئەوبێت‮ ‬یان بۆچوونی‮ ‬جیاوازتر بێت و سەربەلایەنێكی‮ ‬تری‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت‮. ‬ئەوكاتەی‮ ‬كە كوردستان لە ژێر هەڕەشەی‮ ‬گەمارۆدان دابوو‮ ‬،‮ ‬ئەوا بە كارێزمایی‮ ‬و بڵیمەتی‮ ‬خۆی‮ ‬توانیی‮ ‬گەل ونیشتیمانەكەی‮ ‬بە سەركەوتووانە بگەێنێتە كەناری‮ ‬دڵنییایی‮.‬
هەروەها ئەو كاتەی‮ ‬كە ناوچەكە‮ ‬و دونیا لە ژێر هەرەشەی‮ ‬تیرۆر دابوو،‮ ‬رێزدار مەسروور بارزانی‮ ‬،‮ ‬توانی‮ ‬رەوشی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئارامی‮ ‬كوردستان بە پارێزراویی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬بهێلێتەوە و كوردستان ببێتە شوێنێكی‮ ‬دڵنییایی‮ ‬بۆ هەمووان بە تایبەت‮ ‬پێكهاتەكان،‮ ‬پەنابەران و كۆنسۆلخانە و كۆمپانیا گەورەكان‮ . ‬لە ئێستاشدا‮ ‬،‮ ‬بە دروشمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەهێز و لە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و چارەنووسسازدا‮ ‬،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬پرۆژە چاكسازی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و لەلایەكی‮ ‬تر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و رووبەرووی‮ ‬مەترسییەكی‮ ‬گەورە ئەویش‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆناو لەلایەكی‮ ‬ترەوە‮ ‬جەنگی‮ ‬گەندەڵكاران‮ ‬وپرۆژەی‮ ‬چاكسازیی‮ ‬جێبەجێ دەكات پاراستنی‮ ‬گیانی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان‮.‬
هەموومان لە بیرمانە‮. ‬هەر دوێنی‮ ‬بوو،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەرابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬گەورەترین دەستكەت و مێژوویی‮ ‬پرشانازیی‮ ‬بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬هەر دوێنی‮ ‬بوو،‮ ‬توانیی‮ ‬سەركەوتن بە سەر درندەترین دوژمنی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬كە داعش بوو تۆمار بكات‮ ‬،‮ ‬و هەر دوێنی‮ ‬بوو‮ ‬،‮ ‬توانیی‮ ‬شكست بە پیلانگێری‮ ‬سڕینەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بهێنێت‮. ‬هەموو ئەم خەسڵەت و سیفاتانە پێمان دەڵێن كە سەركردایەتیی‮ ‬كردن لە قۆناغە سەختەكاندا پێوستی‮ ‬بە حیكمەت و كارێزمایی‮ ‬و بریاری‮ ‬حەكمیانەی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێبەرو‮ ‬سەركردانە هەیە‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…