سەلام عەبدوڵڵا

لە دوای هەڵبژاردنیپەرلەمان، رۆژانە ئەم دەستەواژەیە دەبیسترێ كە بۆ ئەم جارەی حوكمڕانی لە هەرێمدا وبەشداری لە كابینەی نۆیەمدا، پێویستە شەراكەتی ڕاستەقینە، پیادە بكرێ، ئەمەش هەر بەومانایە دێ، لای ئەوانەی، ئەم دەستەواژەیە رۆژانە دەخەنە بەردەمی جەماوەری هەرێم، گوایەتا ئێستا ئەوانەی بەشداریان لە حكوومەتدا، لە كابینەكانی پێشووتردا، كردووە شەریكیراستەقینە نەبوون و بەو پێيەش خۆیان بە مەغرور زانیوە،بۆیە ئێستا سوورن لەسەر ئەوەی كە دەبێ بەشداری ئەمجارەیان، وەك خۆیان دەڵێن، راستەقینەبێت.   

بەشداری راستەقینەلە حكوومەتدا بریتی نییە لە بەشداری لە ژمارەی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و پۆستەكانیحكوومەت وەكو یەك، چونكە یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵبژاردن ئەوەیە لایەنەكان سەنگ و پێگەیخۆیان بزانن و لەو راستییە بگەن كە جەماوەر متمانە زیاتر بە كێ دەدا، بۆ ئەوەی لە ماوەیچوار ساڵی كابینەكەدا وڵات و حكوومەتی بۆ بەڕێوەبەرێت، گەر نا هەڵبژاردن هیچ مانایەكنابەخشێ و ئەو پڕۆسەیەش لە بەلاش دەكرێ، ئەمەجگە لەو مەسرەفە قەبەیەی لەكاتی هەڵبژاردندا بۆ ئەو پڕۆسەیە تەرخان دەكرێ.

بەشداری راستەقینەلای ئێمە بریتییە لەوەی ئەو حزبانەی بەشداری حكوومەت دەبن تا چەند لە مەسەلە نەتەوەییو چارەنووسسازەكانداو لەكاتی قەیران و مافخورانی هەرێم و لەكاتی پشێوی و شەڕو دەستدرێژی دەرەكیدا هاوبەش و هاوكار دەبن و پشتیوانی حكوومەتدەكەن.  

بەڵێ لەو كاتانەداشەریكی راستەقینە پێویستە هەبێت و رۆڵی ئەرێنی لەنێوجەماوەردا بگێڕێ، نەكو بە پێچەوانەوە لەوكاتانەدا پشتلە حكوومەت بكات و رۆڵی موعارەزە بگێڕێ و ئەویش بەدوای كەموكوڕی حكوومەتدا بگەڕێ، وبەدووی بەرژەوەندی حزبی بەخۆیدا وێڵ بێت و حكوومەت لەو كاتانەدابە تەنیا جێبهێڵی و خۆی دوورەپەرێز بگرێ و تەحەمولی هیچ بەرپرسیارییەتییەك نەكات ولەكاتی سەركەوتن و خۆشگوزەرانیشدا سنگی لێ دەرپەڕێنێت و خۆی بكاتە برابەش.  

بەشداری راستەقینەلە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دایە بەرامبەر داوا رەواكانی هەرێم لە بەغداو یەكهەڵوێستییەلە پەرلەمانی بەغداو پێكەوە وەستانە بەرامبەر دەستدرێژیدەرەكی بۆ سەر خاكی هەرێم و نیشاندانی یەكڕیزیی، بەرامبەر وڵاتانی جیهان و دۆزی نەتەوەوخاكیش خاڵی نەگۆڕی ئامانجیان دەبێت، بەڵێ ئەوەیە شەراكەتی راستەقینە گەر دەتانەوێت،ئەمەش بەو مانایە نییە كە تەواوی مافی خۆیان لە حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا پێنەدرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…