په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر سێ وه‌زیر دا و دوو وه‌زیریش ڕه‌ت كرانه‌وه‌، سێ كاندیدیش بۆ سێ وه‌زاره‌ت ماونه‌ته‌وه‌ و نه‌خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ئه‌و كاندیدانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر درا، بریتین له‌:

قوسه‌ى سوهێل، وه‌زیری خوێندنى باڵا
عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانى، وه‌زیری ڕۆشنبیری
نوورى دلێمی، وه‌زیری پلاندانان.


له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌ریه‌ك له‌:
سه‌با تائی، بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌
هه‌نا عه‌مانوێل بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ڕه‌تكرایه‌وه‌.

هاوكات كانديدانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى و داد ماونه‌ته‌وه‌ و ده‌نگدانیان له‌سه‌ر نه‌كرا.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵگیرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

مه‌حمود محه‌مه‌د: پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كورستان وه‌ڵامی به‌رپرسا…