ئەمشەوی یەكشەممە بۆ دووەم جار لەم هەفتەیەدا، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی. وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە ئەمشەو سێ مووشەكی كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتە خوارەوە. یەكێك لە مووشەكەكان بەر پاركێكی راگرتنی ئۆتۆمبێلەكانی فڕۆكەخانەكە كەوتووە، زیانی بە چوار ئۆتۆمبێل گەیاندووە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، مووشەكەكان لە ناوچەی زەیتونەی سەر بە قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…