سێ كەس لە شەقڵاوە بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە دەستگیركران، ھەرسێ تۆمەتبارەكە خەڵكی كەربەلان و پارە ساختەكەیان لە سلێمانی كڕیوە و ویستویانە بیبەن لە كەربەلا ساغی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو”. ئاماژە بەوەشكراوە: “تۆمەتباران، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدانا پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیران”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

میدیای ئێران: زانایەکی بواری ئەتۆم لە تاران “تیرۆر” کرا

ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا. بەگوێرەی ئاژانسە…