سۆشیال میدیا وەك هۆكارێك بۆ درووستبوونی‮ ‬گوشارە دەروونییەكان

0
222

ڕاپۆرت‮: ‬پەریهان عومەر
لەڕۆژگاری‮ ‬ئێستادا بە هۆی‮ ‬زیاتر ئاڵوودەبوونی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە‮ ‬بە سۆشیال میدیاوە،‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانە هەواڵ و بابەتی‮ ‬خۆش و ناخۆش‮ ‬یاخود ئەرێنی‮ ‬و نەرێنی‮ ‬بەرچاو دەكەون،‮ ‬بێگومان ئەمەش بێ كاریگەری‮ ‬نابێ لەسەر لایەنی‮ ‬دەروونی‮ ‬تاك و گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬دروست دەكات و بەزۆر شێواز لە‮ ‬ڕەفتار و‮ ‬گوفتار و هەڵسوكەوتی‮ ‬تاكدا خۆی‮ ‬دەنوێنێت،‮ ‬بۆیە ئێمە لێرەدا هەوڵ دەدەین جۆرێتی‮ ‬ئەو گوشارە دەروونیانە و كاریگەرییەكانی‮ ‬بخەینە بەر باس‮.‬
ئەرشەد شوانی‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ بۆ خەبات گوتی‮: ‬رۆژانە بەهۆی‮ ‬سەرقاڵیمان لە كار و ژیانی‮ ‬رۆژانەماندا تووشی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬دەبین و كاریگەری‮ ‬نێگەتیڤ لەسەرمان جێدەهێڵێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین تێیپەڕێنین و زاڵبین بەسەریدا،‮ ‬لەم بابەتەدا زیانەكانی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬دەخەینەڕوو ئەگەر بەردەوام بێت و چارەسەری‮ ‬نەكەین،‮ ‬رێكخستنی‮ ‬خەو تێكدەدات و‮ ‬گوشار‮ ‬دەروونی‮ ‬و نیگەرانی‮ ‬و دڵەڕاوكێ زیاددەكات،‮ ‬پزیشكەكان دەڵێن نیگەرانی‮ ‬و دڵەڕاوكێ هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬خەوە،‮ ‬لەوەش خراپتر ئەوەیە كەم خەویەكەش دەبێتە هۆی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬گوشار‮ ‬و بەو جۆرە سوڕی‮” ‬كەم خەوی‮- ‬دڵەڕاوكێ‮” ‬دووبارە دەبێتەوە،‮ ‬تەندروستی‮ ‬پێست تێكدەدات توێژەرەوان دەڵێن،‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬خراپتركردنی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬و كەموكوڕییەكانی‮ ‬پێست،‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬نابێتە هۆی‮ ‬دروستكردنی
زیپكە،‮ ‬بیرۆ،‮ ‬گەڕی‮ ‬و كێشەكانی‮ ‬تری‮ ‬پێست،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەو كێشانەت هەبێت ئەوا لێت خراپتر دەكات،‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬درەنگ چاكبوونەوەی‮ ‬برینداری‮ ‬و‮ ‬ڕوشاوی‮ ‬پێست بۆ تەندروستی‮ ‬دڵ خراپە
لەكاتی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونیدا،‮ ‬ئادرێناكین بەرێژەیەكی‮ ‬زۆر و نائاسایی‮ ‬دەڕژێت،‮ ‬كە ئەمەش‮ ‬گوشاری‮ ‬خوێن و لێدانی‮ ‬دڵ تێكدەدات بەرگری‮ ‬لەش لاواز دەكات‮. ‬ئەو كەسانەی‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونیان هەیە سستمی‮ ‬بەرگری‮ ‬لەشیان لاواز دەبێت و زیاتر توشی‮ ‬نەخۆشیە درمەكان دەبن،وەك كۆكە،هەڵامەت و سەرئێشە‮.‬
لە وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئایا كێ ئەم‮ ‬گوشارانە دروستی‮ ‬دەكات؟ مامۆستا ئەرشد گوتی‮: ‬بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬گوشار‮ ‬دەروونییەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان میدیاكان لەسەر تاك كورد دروستی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەهۆی‮ ‬قەیران و كێشە سیاسییەكانی‮ ‬نێوان،‮ ‬ئیستا ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا‮ ‬گوشارێكی‮ ‬یەكجار زۆر دەروونی‮ ‬لەسەر خێزان و سەرۆكی‮ ‬خێزانەكان دورستكردووە ئەمەش راستەخۆ كاردانەوە و كاریگەر لە سەر خێزان دەبێـت لە ماڵەوە دواتر كاریگەری‮ ‬دەكەوێتە سەر كۆمەڵگا بە گشتی،‮ ‬بۆیە ژینگەو میدیا و نەبوونی‮ ‬پارەو كێشە سیاسیەكان و شەڕ‮ ‬و تیرۆر و تەڵق و كوشتن ئەوانە هۆكاری‮ ‬سەرەكین بۆ دروستبوونی‮ ‬گوشاری‮ ‬دەروونی‮ ‬لەسەر تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮.‬
پەیام حازم چالاكوانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لەسەر ئەم بابەتە بۆ خەبات گوتی‮: ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سۆشیال میدیاوە بمانەوێت‮ ‬یاخود نا كۆمەڵێك گوشاری‮ ‬دەروونیمان بۆ درووست دەبێت،‮ ‬ئەم گوشارانە بە پێی‮ ‬گرنگی‮ ‬بابەتەكان كاریگەریمان لەسەر جێدەهێڵن،‮ ‬زۆر كات بە ئەندازەیەكە هەوڵدەدەین چەند‮ ‬ڕۆژێك لە سۆشیال میدیا دووركەوینەوە،‮ ‬چونكە هەست بە نا ئارامی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬دیارەكان بە حاڵەتێكی‮ ‬زیاد لە پێویست زەق دەكرێتەوە و هەمیشەش نا هۆشیاری‮ ‬تاكمان لە بەر چاو دەبێت لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو بابەتانەی‮ ‬كە بڵاوی‮ ‬دەكەنەوە‮.‬
پەیام حازم گوتی‮: ‬بۆ پرسیاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كێ درووستی‮ ‬دەكات؟ دەكرێت بڵێم زۆربەمان بەشدارین لە درووستكردنی‮ ‬ئەم گوشارانە،‮ ‬بەڵام بەتایبەت تر میدیاكان و دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬بەجۆرێك كە میدیا هەستی‮ ‬بەوە كردوە زیاتر دەتوانیت لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬سۆشیال میدیاوە بە خەڵك بگات،‮ ‬بۆیە ئامانجەكانیان گواستووەتەوە بۆ ناو پەیج و ئەكاونتەكانیان لە سۆشیال میدیا،‮ ‬جگە لە مانە كۆمەڵێك كەسی‮ ‬نەناسراو لە‮ ‬ڕێگە پەیجەكانەوە بە زەبری‮ ‬پارە ترس بڵاو دەكەنەوە،‮ ‬بێگومان ئەمانە هەمووی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬دەبێت لەسەر دەروونی‮ ‬تاك.چارەسەر دەبێت لایەنی‮ ‬بەرپرس‮ ‬ڕێبگرێت لەم جۆرە زۆری‮ ‬و بۆرییە و دەبێت تاكیش خۆی‮ ‬هۆشیار بێتەوە هۆشیاری‮ ‬تاك زۆر گرنگە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شاخەوان عەبدوڵڵا‮: ‬پارتی‮ ‬بە پەرۆشە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك

ئا‮- ‬خەبات‮:‬‮ ‬ئەندامی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬كەركووك،‮ ‬شاخەوان عەبدوڵڵا باس لەو م…