سه‌رۆك بارزانی بەبۆنەی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەکات.

دەقی پەیامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌ كوردستان و عێراق و جیهان.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی بكاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به‌ كۆتا بێت.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌

مه‌سعود بارزانی
۲۸ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوو…