سه‌روان عیسا: كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و ماددانه‌ی بۆ كاره‌كانم به‌كاریان ده‌هێنم، خۆم دروستیان ده‌كه‌م

0
144

خه‌بات: رانیار دڵشاد:- سه‌روان عیسا له‌ ساڵی 1987 له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، له‌ 2005 كاری هونه‌ری ده‌ستی ده‌ستپێكردووه‌، له‌نێو كاره‌كانیدا زۆربه‌ی شوێنه‌ كلتووری و مۆنۆمێنته‌كانی شاره‌كان به‌بچووك كراوه‌یی دروست كردووه‌.

له‌باره‌ی كه‌ره‌سته‌ی مادده‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا دروستیكردوون، سه‌روان عیسا گووتی: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ مادده‌كان به‌كاریان ده‌هێنم، خۆم دروستیان ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌شێكیان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌هێنم، زیاتر ئه‌و شوێنانه‌م دروستكردوون كه‌ وه‌ك ره‌مزێكی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش ( قه‌ڵای خانزاد، مناره‌ی چۆلی، ئاشی ئاوی كفری، پردی ده‌لال له‌ زاخۆ، پردی شه‌مزینان له‌ باكووری كوردستان.

له‌باره‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێی بارزانیه‌كان و پێشكه‌شكردنی دیاری له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی بارزانیه‌ جینۆسایدكراوه‌كان، سه‌روان عیسا گووتی: ‎ساڵی 2017 دەستم به‌ دروستکردنی کۆمەڵگای زۆرەملێی بارزانیەکان بەشێوه‌ی بچووكکراوەی كرد، ماوەیەکی زۆری خایاند تا تەواومكرد، دواتر وه‌ك دیاری پێشکەشی (مۆنۆمێنتی بارزانیە جینۆساید کراوەکان) کرد، ئێستا لەوێ نمایش کراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەنزیکەوە ئاشنای بین، له‌پای ماندووبوونی ئه‌و كاره‌م به‌رێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی بارزانیه‌ جینۆسایدكراوه‌كان سووپاس و خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشیم.

له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌ پێشانگا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی رێزلێنان‌، سه‌روان عیسا گووتی: ساڵی 2017 به‌شداربووم له‌ پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتیاری له‌ شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار خه‌ڵاتی رێزلێنانم پێبه‌خشرا، ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ زۆر سووپاسی نادر روستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بكه‌م، كه‌ پاڵپشتی كردووم بۆ به‌شداریكردنم له‌ پێشانگاكان، ساڵی 2018 لە بەرێوه‌بەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بەشداری پێشانگای هاوبەشی (هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و گروپی رەنجی هونەری) بووم، لەلایەن بەرێوه‌بەری گشتی پۆلیسی هەرێم خەڵاتی رێزلێنانم پێبەخشرا، له‌پای دروستکرنی سەنگەری پێشمەرگە‌ بە بچووكکراوەیی ‎وەزاره‌تی پێشمەرگە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشیم، ئه‌و كاره‌ بۆمن یەکێک لە گرنگترین ئەو خەڵاتانه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا پێم بەخشرابێت، ‎لە 20 ئاداری 2019 لەرێوڕەسمێكی جوان و شایستەدا بەچاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز (نێچیرڤان بارزانی) و باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق و كونسوڵی وڵاتان لە كوردستان، بەشداربووم لە پێشانگای كلتووری كوردەواری و كاری دەستی، تیایدا ‎شوێنەوارەكانی كوردستان و چەندین كاری هونەریم نمایش كرد، باسی قۆناخی دوای جینۆسایدی بارزانیه‌كانم بۆ باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان كرد.

له‌یاره‌ی پاڵپشتی بۆ كاره‌كان و دواین كار و پڕۆژه‌ی نوێیانه‌وه‌، سه‌روان عیسا گووتی: ‎دواین کارم دروستکردنی چوار ڕیانی (هەژار موکریانی) پیرمام بووه‌، ‎لە 5-8-2019 دەستمکرد بەدروستکردن‌ ‎لە 11-9-2019 تەواومكرد، جگه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌م تاوه‌كو ئێستا ‎هیچ پاڵپشتییەکی ماددی بۆ کارەکانم نه‌بووه‌، له‌ ئێستادا وه‌ك قوتابی لە وڵاتی روسیا دەخوێنم، بۆیه‌ كاره‌كانم ڕاگرتووه‌، ته‌نیا لە ماوەی کەرەنتینەدا بەهۆی هەبوونی کاتی زۆر 10 تابلۆم دروست کردووە، دەمەوێت لەڕێگای هونه‌ره‌وه‌ ئەو پێکەوەژیانەی کەلە هەرێمی کوردستاندا هەیە نیشانی خەڵکی ده‌ره‌وه‌ بده‌م، هیوادارم لایەنی پەیوەندیدار پشتگیری له‌ هونەرمەندان بکه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانن له‌ كاره‌كانیان بەردەوام بن، لە کۆتایدا زۆر سووپاسی رۆژنامەی خەبات دەکەم کە رێز لە ماندووبوونی هونەرمەندان دەگرێت.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كڵۆپ: وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ قورس دەبێت

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول پێشبینی دەكات، وەرزی داهاتو…