ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنە، گوڵزار محەمەدی ژنە کوردی ئەکتەر و شانۆکاری منداڵان لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، گوڵزار محەمەدی کەلە تاران لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، چەند ڕۆژ پێش گەڕێندرابۆوە سنە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.3.8 کۆچی دوایی کردووە.

ئەمڕۆ تەرمی گوڵزار محەمەدی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەمەمدی بە خاک سپێردراوە.

ئەو هونەرمەند و شانۆکارە کوردە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سنە لەدایک بووە و هەر لەوی دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە کارنامەیدا لە بواری هونەری شانۆی بووکەڵەی منداڵاندا دەیان کاری هەیە و سەرۆکی ئەنجوومەنی شانۆکارانی خانەی شانۆی ئێران بووە.

هاوکات سەرۆکی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی بووکەڵەیی تاران بووە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببات.

بەپێی زانیارییەکان هونەرمەندانی ئێرانی و هاوکارەکانی لەبارەی کەسایەتی و ئەخلاقی ئەو ژنە هونەرمەندە کوردەوە نووسیویانە: “گوڵزار یەکێک کە میهرەبانترین و پاکترین ژنە هونەرمەندەکانی ئێران بووە و شانۆی بووکەڵەیی ئێران یەکێک لە کۆڵەکەکانی لەدەست داوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

1597 كه‌سی دیكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌یه‌كیش گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كه‌له‌ماوه‌ی 24 ك…