ساڵانە بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬گرفتی‮ ‬گەرمكردنەوە بۆ قوتابخانەكانی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان دروست دەبێت

0
213

خه‌بات‮: مسلم دۆلەمەری – ده‌ڤه‌ری بارزان:-
ناوچەشاخاویەكان بەهۆی‮ ‬سەختی‮ ‬وبارینی‮ ‬بەفروبارانی‮ ‬زیاتر لەناوچەكانی‮ ‬تر پلەی‮ ‬سەرمانزمترەو بەوهۆیەوەش بۆ خۆگەرمكردنەوەوپاراستن لە سەرماو هەڵامەتی‮ ‬زستانە دانیشتوانی‮ ‬ئەم ناوچانە پێویستیان بە سوتەمەنی‮ ‬زیاتر هەیە بەتایبەتی‮ ‬قوتابخانەكانی‮ ‬ئەم ناوچانە رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سوتەمەنیان پێویستە بۆ وەرزی‮ ‬زستان بەڵام وەكو دیارە ساڵانە قوتابخانەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬مێرگەسور گرفتی‮ ‬كەمی‮ ‬سوتەمەنیان هەیە‮ ‬، كەلەم راپۆرتەدا ژمارەیەك لە بەرێوەبەری‮ ‬قوتابخانەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬ناوبراوسەبارەت بەم گرفتە بەم شێوەیە بۆخەبات دووان‮.‬

سەرەتا مامۆستا نافع بەرێوەبەری،‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬كانی‮ ‬زەركی‮ ‬كچان وتی‮:‬‮ ‬ئێمە وەكو قوتابخانەی‮ ‬كانی‮ ‬زەركی‮ ‬كچان رۆژانە‮ ‬13 سۆپا پێدەكەین بۆیە بەبەردەوامی‮ ‬رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬بەكاردێت ئەویش لەبەر ئەوەیە كە هەڵكەوتەی‮ ‬جوگرافیمان ناوچەیەكی‮ ‬شاخاوی‮ ‬وپرلە بەفرو بارانە لەوەرزی‮ ‬زستان بەمەش بەبەردەوامی‮ ‬پلەی‮ ‬گەرما بەبەردەوامی‮ ‬لەخوارەوەیەو زۆر ساردە بەبەراورد لەگەڵ ناوچەكانی‮ ‬تری‮ ‬وەكو ناوەندی‮ ‬شارەكان بۆیە دەبێت رەچاوی‮ ‬ئەم ناوچانە بكرێت وساڵانە برێكی‮ ‬باشی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬بۆتەرخان بكرێت ئێستا ئێمە بۆئەمساڵ تەنها بری‮ ‬800 لیتر نەوتمان وەرگرتوە كەچی‮ ‬ئێمە ساڵانە پێویستمان بە بری‮ ‬1600 لیتر زیاترە،‮ ‬چونكە ئەم برەی‮ ‬وەرمان گرتووە تەنها بەشی‮ ‬وەرزی‮ ‬یەكەممان دەكات ئەدی‮ ‬وەرزی‮ ‬دووەم‮ ‬، بۆیە داواكارین لە بەرێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬مێرگەسورو وەزارەتیش كە چارەسەرێكی‮ ‬ئەم گرفتەمان بكەن بەزوترین كات چونكە بەبێ زۆپا وگەرمكەرەوە‮ ‬ئاستی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬زانستیش لەلایەن قوتابیانەوە بەرەو لاوازبوون دەروات‮. ‬

دواتر مامۆستا مێڤان،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬بلێی‮ ‬هاورێ وتی‮:‬‮ ‬ساڵانە ئێمە گرفتی‮ ‬سوتەمەنیمان هەیە،‮ ‬چونكە رۆژانە زیاتر لە‮ ‬18 سۆپا پێدەكەین لەبەر زۆری‮ ‬رێژەی‮ ‬قوتابیان وزۆری‮ ‬رێژەی‮ ‬پۆلەكانمان واتە بڕی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬بۆ هەر‮ ‬10 رۆژی‮ ‬قوتابخانەكەمان بە پێوەر دامانناوە بری‮ ‬200 لیتر نەوت دەروات واتە بۆ هەرمانگێك‮ ‬600 لیتر نەوتمان خەرجدەبێت ئەویش لەوكاتەدایە كەتەنها بری‮ ‬1200 لیتر نەوتمان بۆ هاتوە واتە تەنها نەوتی‮ ‬بۆمان هاتوە بەشی‮ ‬دوومانگمان دەكات‮ ‬، واتە تەنها وەرزی‮ ‬یەكەم،‮ ‬چونكە لە‮ ‬1/11 ی‮ ‬هەموسالێك ئێمە دەبێت سۆپاپێبكەین هەندێ ساڵ زوتریش لەبەر ئەوەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شاخاوین وسەرماو سۆل زوو دەست پێدەكات واتە وەرزی‮ ‬دووەم بۆ چەند مانگێك بێسوتەمەنی‮ ‬دەمێنینەوە بۆیە داواكارین لە پەروەردەو لایەنی‮ ‬پەیوەندار چارەسەرێكی‮ ‬ئەم كێشەیەمان بكەن وجیاوازی‮ ‬لەنێوان قوتابخانەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شاخاوی‮ ‬وسەنتەری‮ ‬شارەكان بكەن چونكە ئێمە لە‮ ‬1/11 تا پێش پشوی‮ ‬نەورۆز بەبەردەوامی‮ ‬دەبێت سۆپاكان پێبكەین بۆیە دواكارم كە نەوتی‮ ‬زیاترمان بۆ دابین بكەن‮. ‬هەروەها مامۆستا نیهاد،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬زریمركی‮ ‬بنەرەتی‮ ‬كوران گوتی‮:‬‮ ‬ئەمە گرفتی‮ ‬چەندساڵەی‮ ‬ئێمەیە سالانە ئەو برە نەوتەی‮ ‬كە بۆمان دێت تەنها بەشی‮ ‬دوومانگ و نیومان دەكات واتە بەشی‮ ‬نیوەی‮ ‬زستانەكەمان دەكات‮ ‬،چونكە ئێمە ساڵانە پێویستیمان بە زیاتر لە‮ ‬1600 لیتر نەوت هەیە كەچی‮ ‬تەنها بری‮ ‬800 لیتر نەوتمان بۆدێت بۆمەش گرفتی‮ ‬زۆری‮ ‬سەرمامان بۆدروست دەبێت‮ ‬،چونكە ناوچەكەمان شاخاوی‮ ‬و زۆر زۆر ساردە بەبەراورد لەگەل ناوچەكانی‮ ‬تربۆیە پێویستە جیاوازیەكی‮ ‬زۆربكرێت لە نێوان ئێمەو ئەوان جالێرەدا داواكارم لە پەروەردەی‮ ‬مێرگەسورو لایەنی‮ ‬تری‮ ‬پەیوەنداركە هەرچی‮ ‬زووە بەدەم داواكاریمانەوە بێن وچارەسەری‮ ‬ئەم گرفەمان بكەن‮. ‬

لە كۆتاییدا مامۆستا ئەیوب،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ئامادەی‮ ‬كانی‮ ‬ساركی‮ ‬كچان گوتی‮: ‬رۆژانە لە قوتابخانەكەمان‮ ‬19 سۆپا پێدەكەین بۆ دوو دەوام بەیانیان و ئێواران كە تەنها بری‮ ‬2000 لیتر نەوتیشمان بۆ هاتوە واتە رۆژانە زیاتر لە‮ ‬50 لیتر نەوت خەرجیمانە واتە ئەو برە نەوتەی‮ ‬كە بۆمان هاتوە تەنها بەشی‮ ‬40 تا‮ ‬50 رۆژمان ناكات كەچی‮ ‬هەرلە‮ ‬1/11 تاكو پشوی‮ ‬وەرزی‮ ‬بەهار واتە نەورۆز دەبێت سۆپاكانمان بەبەردەوامی‮ ‬هەڵبكرێن واتە بری‮ ‬نەوتەكەمان تەنها بەشی‮ ‬وەرزێكمان دەكات‮ ‬، لێرەدا پرسیاردەكەم ئەی‮ ‬وەرزی‮ ‬دووەم چی‮ ‬بكەین ؟ قوتابیان چۆن رولە قوتابخانە بكەن بۆیە داواكارم كە ساڵانە بری‮ ‬نەوتی‮ ‬زیاتر بۆ قوتابخانەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شاخاوی‮ ‬دابین بكەن ولێژنەیەكی‮ ‬تایبەت بۆ ئەم گرفتە دابنێن وبەدواداچونێكی‮ ‬جدی‮ ‬بكەن‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر : ژمارەكە لە كەمبوونەوەدایە و نەخۆشەكانیش باری تەندروستیان جێگیرە

خەبات: فاتیح بەرزنجی – هەولێر:- بەگوتەی دكتۆر دلۆڤان محەمەد جەلال بەڕێوەبەری گشتی تە…