خەبات: هاوار مورتكەیی:-  راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەنیازە لە وەرزی داهاتوودا یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی ریال مەدرید بباتە ریزەكانییەوە.

بەگوێرەی پرۆگرامی شیرینجیتۆی ئیسپانی، یانەی سان جێرمان لەهەوڵی بەردەوامیدایە بۆ رازیكردنی ڤینیسۆس جۆنیۆری بەرازیلی بۆ ئەوەی سانتیاگۆ جێبهێڵێت و رووبكاتە پاریسییەكە لە وەرزی داهاتوودا.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكانی ئیسپانیاشەوە ئەوە جاری یەكەم نییە یانە پاریسییەكە بەدوای ئەستێرەكانی ریال مەدریدەوەیە، كە دواترینیان ڤینیسۆسە، ئەگەرچی ئەو یاریزانە بەرازیلییە لە ساڵی 2025 گرێبەستەكەی كۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی چاكبوونەوەی هازارد شوێنی ئەو یاریزانە لەق دەبێت و سان جێرمانیش ئەو هەلە قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…