ساندرا دی جیسۆس بۆ ماڵپەڕی خەبات: شەتڕەنج فێری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی کردم

0
947

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:- ساندرا دی جیسۆس فێرێرا له‌ ساڵی 1991 له‌ شاری ماناوس ئه‌مازۆناسی به‌رازیلی له‌دایك بووه‌، ده‌رچووی فه‌لسه‌فه‌یه‌ له‌ زانكۆی ئه‌مازۆن، ئه‌و خانمه‌ پاڵه‌وانی شه‌تره‌نجی قوتابخانه‌و زانكۆكانی وڵاتی به‌رازیله‌، له‌دیمانه‌یه‌كدا بۆ ( ماڵپەڕی خه‌بات) باس  له‌ ژیان و ده‌سكه‌وته‌كانی له‌بواری یاری شه‌تره‌نجدا ده‌كات.

ساندرا ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 2001 كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نم 10 ساڵان بوو چوومه‌ خولێكی فێربوونی شه‌تره‌نج، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستم كرد شه‌تره‌نج یارییه‌كی سه‌رنجراكێشه‌ له‌لام، چونكه‌ له‌كاتی یاریكردندا ده‌بوایه‌ بیربكه‌یته‌وه‌ ئینجا جوله‌یه‌ك بكه‌ی، دوای فێربوونی ئه‌و یارییه‌ش له‌ ساڵی 2003 بۆ یه‌كه‌مینجار به‌شداریم له‌ پاڵه‌اونێتییه‌كدا كرد و  هه‌مان ساڵێش به‌شداریم له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی فه‌رمی قوتابخانه‌كان كرد، ساندرا زیاتر ده‌ڵێت: له‌وكاته‌وه‌ به‌شداری زۆربه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی هه‌رێمی ئه‌مازۆنم ده‌كرد و چه‌ندین جاریش له‌سه‌ر ئاستی كچان پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه‌، واته‌ هه‌ڵگری نازناوی ئۆڵۆمپیادی هه‌ریمی ئه‌مازۆنم، به‌شدارییه‌كانم زیاتر له‌ له‌ناو به‌رازیل بووه‌، ته‌نها جاریك له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل یاریم كرد ئه‌ویش له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی یانه‌ی لیۆن بوو له‌ پاریس.

ساندرا سێلڤا له‌باره‌ی شه‌تره‌نجه‌وه‌ ده‌ڵێت: شه‌تره‌نج ته‌نها سووده‌كه‌ی له‌بردنه‌وه‌دا نییه‌ وه‌ك یارییه‌كانی تر، چۆن له‌بردنه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌پلانه‌كانتدا سه‌ركه‌وتوو بوویت، له‌دۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵه‌ی پلانه‌كانت ده‌دۆزیه‌وه‌ كه‌ بۆ یاریی داهاتوو بتوانی راستیان بكه‌یته‌وه‌، به‌لای منه‌وه‌ شه‌تره‌نج دونیایه‌كی فراوانه‌ و تام و چێژی لێوه‌رده‌گرم، پێم وایه‌ شه‌تره‌نج یارمه‌تیده‌ریكی به‌هێزه‌ بۆ ریكخستنی ژیانی رۆژانه‌ت و ئه‌م وه‌رزشه‌ فێرت ده‌كات به‌رله‌هه‌ر هه‌نگاوێكدا ده‌بێ بیربكه‌یته‌وه‌، بیركردنه‌وه‌ش دووچاری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كه‌مترین هه‌ڵه‌ت ده‌كات له‌ ژیان، به‌شه‌كه‌ی خۆم كه‌ له‌زانكۆ لێی ده‌رچووم په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌ شه‌تره‌نجه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌ زانكۆ فه‌لسه‌فه‌ فێربووم، له‌شه‌تره‌نجیشدا فێری فه‌لسه‌فه‌كانی ژیان بووم، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شه‌تره‌نج ده‌بێته‌ ئه‌لقه‌یه‌ك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ل كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خۆت.

له‌ كۆتاییدا ئه‌م خانمه‌ شه‌تره‌نجزانه‌ی به‌رازیل ده‌ڵێت: له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسم كردن، شه‌تره‌نج ئیلهامی پێبه‌خشیوم كه‌ بتوانم ئه‌و شاره‌زاییه‌ی له‌شه‌تره‌نجدا به‌ده‌ستم هێناون بیانگۆزمه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌فێربوونی ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌كه‌ن ئه‌ویش له‌ رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و وتار له‌ سایته‌ به‌ناوبانگه‌كانی به‌رازیل.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…